كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە بۆنەی 69هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان پەیامێكی پیرۆزبایی ئاراستەی مەكتەبی سیاسی ئەو حیزبە كرد.
بەڕێز: مەکتەبی سیاسی پارتی دێمۆکراتی کوردستان
لەگەڵ رێزو سڵاو، لە لایەن خۆمان و هەموو کادرو ئەندام و پێشمەرگەکانی کۆمەڵەوە 16ی ئاب 69هەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی پارتی دێمۆکراتی کوردستان لە ئێوەو گشت ریزەکانی پارتی پیرۆز دەکەین.
ئەوڕۆ کوردستان بە هەلومەرجێکی زۆر هەستیاردا تێپەڕ دەبێ و گرینگترین ئەرک بۆ حیزبێکی دەسەڵاتداری وەک پارتی، پاراستنی یەکڕیزی و یەکێتی گەل و هێزە سیاسیەکانیەتی. هیوادارین ساڵی نوێ لە ژیانی پارتیتاندا ببێتە ساڵی سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستان و دوژمنانی گەل. ببێتە ساڵی پەرەپێدانی دێمۆکراسی و چەسپاندنی یەکڕیزی زۆرتر لە باشووری کوردستان.
پێویستە لەو رۆژەدا و لە رێگەی ئێوەوە سڵاو بنێرین بۆ گیانی پاکی هەموو شەهیدانی پارتی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و بنەماڵەی سەربەرزیان.
لەگەڵ رێزو حورمەت
کۆمیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
16ی ئاگۆست ( ئاب ) 2015ی زایینی