برای بەڕێز جەنابی کاک کۆسرەت ڕەسوڵ، بەرپرسی ئەنجومەنی سیاسی باڵای یەکێتی نیشتمانی کوردستان
لە لایەن خۆم و کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەوە پیرۆزبایی بەڕێوەچونی سەرکەوتوانەی کۆنگرەکەتان لێدەکەم. ھەروەھا ھەڵبژاردنی جەنابت وەک بەرپرسی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی نیشتمانی ئاماژەی ڕوونە بۆ متمانەی باڵای یەکێتی نیشتمانی بە جەنابت و ھەواڵانی ئەنجومەن. ھیوادارم لەمەودواش بتوانن بە سەرکەوتویی حیزبە تێکۆشەرەکەتان لەو قۆناغە ھەستیارەی ئێستاش دا بەرەو پێش بەرن.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشان وەک ھەمیشە خۆی بە دۆست و ھاوپشتی یەکێتی دەزانێ و بۆ بەرەوپێشبردن و پتەو کردنی پێوەندی نێوانمان و بزوتنەوی ڕۆژھەڵاتی کوردستان و باشور، ھەموو حەولی خۆی دەخاتە گەڕ.
لێرەوە و لە ڕێگای ئێوەوە سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی ھەموو شەھیدانی یەکێتی نیشتمانی و سەری ڕێز لە بەرانبەر بنەماڵەی بەڕێزیان دادەنوێنین.
براتان: عومەر ئێلخانیزادە
سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٥. ١٢. ٢٠١٩