بەداخەوە كاتژمێر 12:30ی شەوی 24-25/8/2015 كاك فەرەیدون جوانرۆیی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەرپرسی میحوەری خازری هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، لە کاتی گەڕانەوەی بۆ ئەرکەکەی لە میحوەری خازر، لە رووداوێکی ھاتوچۆدا گیانی لە دەستدا.
كاك فەرەیدون جیا لەئەرک و بەرپرسیارێتی وەک ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی، هاوکات وەك بەرپرسی میحوەری خازری هێزی پێشمەرگەی كوردستان دژی تیرۆریستانی داعش شەڕی کردوەو لەرێگەی کوردستاندا زۆر گیانبازی کردوە و شوێن پەنجەی لە خەباتی گەلی کورددا دیارە.
ئێمە لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە، پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی مەكتەبی سیاسیو سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستانو پێشمەرگەکانی كوردستان دەکەین.
هەروەها سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی كاك فەرەیدون دەكەین و هیوادارین ئەمە دواناخۆشی ژیانیان بێت.
كۆمیتەی ناوەندیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
25/8/2015