ماڵئاوایی له ژیان و له خەباتی پێشمەرگانەی ئەندامی کومیتەی ناوەندی حزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران تێکۆشەری دێرین چەکۆ رەحیمی
زۆر به داخەوە ئاگادر کراینەوە که تێکۆشەری دێرین، پێشمەرگە و فەرماندەی ساڵانی سەختی خەبات و کادری له مێژینە و ناسراوی بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران کاک رەحمان رەحیمی ناسراو بە چەکۆ دوێنێ چوارشەممە ماڵئاوایی له ژیان کرد.
بە بۆنەی ئەم رووداوە لەناکاو و دڵتەزێنەوە سەرخۆشی له بنەماڵەی بەڕێزی کاک چەکۆ به تایبەت هاوسەری بەڕێزیان خاتوو هێرۆ جڵدیانی، له کومیتەی ناوەندی حزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران و هەموو هاوڕێیانی دەکەین و خۆمان به به بەشدار خەم و پەژارەیان دەزانین.
ناوی کاک چەکۆ به خەباتی له مێژینەی و به تێکۆشانی بێوچانی له ناو هاورێیانی و له ناو خەڵکی زۆربەی ناوچەکانی کوردستان هەمیشە به زیندوویی دەمێنێتەوە.
ناو و یادی بەرز و بەرێز بێت.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
پێنجشەممە ٢٣ گوڵانی ١٣٩٥