بەڕێز مەكتەبی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان
بە بۆنەی حەفتاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەلایەن خۆمانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەو سەرجەم ئەندامانو پێشمەرگەكانی پارتەكەتان دەكەین.
یادی دامەزراندنی پارتی ئەمساڵ لەكاتێكدا دەكرێتەوە كە كوردستان لەبارودۆخیكی زۆر هەستیاردایەو لەم دۆخەشدا گرینگترین ئەرک بۆ حیزبێکی دەسەڵاتداری وەک پارتی، پاراستنی یەکڕیزی و یەکێتی گەل و هێزە سیاسیەکانیەتی.
هیوادارین ساڵی نوێ لە ژیانی پارتیتاندا ببێتە ساڵی سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستان و دوژمنانی گەل و ببێتە ساڵی پەرەپێدانی دێمۆکراسی و چەسپاندنی یەکڕیزی زۆرتر لە باشووری کوردستان.
پێویستە لەو رۆژەدا سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی هەموو شەهیدانی پارتی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و بنەماڵەی سەربەرزیان.
جارێكی دیكە پیرۆزبایی ئەم رۆژەتان لێدەكەینو هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین
دەستەی كارگێڕیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
16/8/2016