پێش نیوەرۆی ڕۆژی پێنج شەممە ١٠/٠٢/٢٠٢٢ زایینی شاندێکی حیزبی دیموکراتی کوردستان سەردانی مقەڕی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە هەولێر كرد.
وەفدی میوان بەسەرپرستی کاک ئامانج زیبایی بەرپرسی پەیوەندییەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان و هاوڕێیانیان، و شاندی کۆمەڵە بەسەرپەرەستی هاوڕێ کەریم کەریمی ئەندامی سەرکردایتی و بەرپرسی پەیوەندییەکانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە هەولێر پێشوازیی گەرمیان لێكرا .
لەدیدارەكەدا کۆمەڵێک باس و تەوەرلەسەر بارودۆخی ئێستای رۆژهەڵاتی کورەدستان و هەروەها حیزبە کوردییەکان هاتە ئاراوە و کە لایەن هەردوو لایەنەەو بە وردی باسی لە سەرکرا و هەروەها باسی هاو ئاهەنگی نێوان حیزبەکان بە تایبەت هەردوو لایەنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستان کرا،.
لە كۆبوونەوەکەتدا هەر دوو لایەن جەختیان لەسەر هاوكاری و پەیوەندی زیاتر لە نێوانیان کردەوە.