به بۆنه‌ی 8ی مارس، رۆژی جیهانیی ژنان
8ی مارسی هه‌موو ساڵێك وه‌بیرهێنه‌ری مێژوویه‌ك له تێكۆشانی بێ وچانی ژنان له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بۆ دابینبوونی مافه‌كانیان و گه‌یشتن به یه‌كسانیی راسته‌قینه‌ی نێوان مرۆڤه‌كانه.
ژنانی كۆمه‌ڵگای ئێران و رۆژهه‌لآتی كوردستانیش به‌تایبه‌تی له‌م سالآنه‌ی دواییدا خه‌بات و تێكۆشانێكی ماندوویی نه‌ناسانه‌یان بۆ پاشه‌كشه‌كردن به سیستمی كۆماری ئیسلامی و یاساكانی كه له‌سه‌ر بناغه‌ی چه‌ندین جۆر ههلآواردن و یه‌ك له‌وانه‌ش سته‌م و ههلآواردنی ره‌گه‌زی دژ به ژنان بنیات نراوه، به‌رێوه بردووه. ئه‌و سیستمه سیاسییه‌ی كه ئێستا وه‌كوو وهیشوومهیهك باڵی به‌سه‌ر ولآتهكهماندا كێشاوه، هه‌م میراتگری كۆمه‌ڵێك داب و نه‌ریتی پیاوسالارانه‌یه كه خۆبه‌خۆ دژ به ویستی ره‌وا و ئه‌مرۆیی ژنانی یه‌كسانیخواز كار ده‌كات و هه‌م بۆ خۆی به‌رهه‌مهێنه‌ری كولتوور و عه‌قڵیه‌تێكی ئیدئۆلۆژیكه كه ژن له‌و كولتووره‌دا خاوه‌نی هیچ مافێك و هه‌ڵگری هیچ بایه‌خێكی مرۆیی نیه و ته‌نیا وه‌كوو ئامراز و كالآ و كۆیله‌یه‌ك بۆ خزمه‌تكردن به پیاوان و ده‌زگای به‌رهه‌مهێنانی حه‌شیمه‌تێكی گوێرایه‌ڵ و په‌روه‌رده‌كردنی سه‌رباز بۆ به‌رده‌وامی و مانه‌وه‌ی سیستم چاوی لێ ده‌كرێت.
له دیارییه‌كانی ئه‌و سیستمه بۆ ژنان ده‌توانین ئاماژه بۆ ههلآواردن له بواری میرات، یاسای فره‌ژنی و یاساكانی دیكه‌ی تایبه‌ت به پێگه‌ی ژن له بنه‌ماڵه و ژیانی هاوبه‌شدا، قه‌ساس و حه‌د و ته‌عزیر و خوێن‌بایی، ره‌واییدان به قه‌تڵی نامووسی، ده‌ستدرێژیی سێكسی له زیندانه‌كاندا، به‌ردبارانكردن، گه‌شتی ئیرشاد، حیجابی زۆره‌ملی و به‌ربه‌ست دانان بۆ به‌شداریی چالاكانه و ئازادی ژنان له بواره‌كانی ژیانی سیاسی و كولتووری و كۆمهلآیهتیدا بكه‌ین كه له دووتوێی هه‌واڵه‌كانی پێوه‌ندیدار به پێشێلكردنی مافه‌كانی ژنان و كاره‌ساته‌كانی پێوه‌ندیدار به ژیانی ژنان وه‌كوو تووشبوون به ماده سركه‌ره‌كان، خۆكوژی و خه‌مۆكیدا خۆی ده‌نوێنێت و به‌شێكی زۆر كه‌م له‌و راستییانه له راپۆرتی رێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤی نێوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیدا ره‌نگ ده‌داته‌وه.
له وه‌ها كۆمه‌ڵگا و سیستمێك‌دا ژنان و پیاوانی یه‌كسانیخواز ئه‌ركێكی زۆر قورسیان بۆ هه‌ڵگرتنی به‌ربه‌سته‌كان له ئه‌ستۆیه و له‌گه‌ڵ هه‌ره‌شه و گوشاری سیستمی سیاسی و توێژی كۆنه‌پارێز و دواكه‌وتووی كۆمه‌ڵگا به‌ره‌وروو ده‌بنه‌وه كه چاوی به دیتنی پێناسه‌یه‌كی نوێ و مرۆڤسالارانه بۆ پێگه‌ی ژن و پێكهێنانی هاوسه‌نگییه‌كی راسته‌قینه له نێوان ژن و پیاودا هه‌ڵنایه‌ت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژنانی خه‌باتكاری ئێران و كوردستان بوێرانه بۆ داكۆكی له مافه‌كانی خۆیان راوه‌ستاون و تێچووی قورسی ئه‌و خه‌باته هه‌رگیز نه‌بۆته هۆی ئه‌وه‌ی كه ژنان له داوا ره‌واكانی خۆیان پاشگه‌ز ببنه‌وه.
له‌م ساڵانه‌ی دواییدا خه‌باتی ژنان بۆ لابردنی كۆسپه‌كانی سه‌ر رێگای وه‌دیهێنانی مافه‌كانیان، رۆژ له دوای رۆژ زیاتر بۆته به‌شێكی دانه‌براو و پێشه‌نگی خه‌باتی هه‌موو چین و توێژه ماف پێشێلكراوه‌كان بۆ به چۆكداهێنان و رووخاندنی سیستمی سه‌ره‌رۆ و دژه‌مرۆیی كۆماری ئیسلامی.
له خۆپیشاندانه تابۆشكێنهكانی زستانی ئه‌م ساڵیش‌دا ژنان به به‌شداریی خۆیان له رێكخستن و به‌هێزكردنی راپه‌رینه جه‌ماوه‌رییه‌كانی خه‌ڵكدا توانیان رۆڵێكی ئازایانه بگێرن و ببنه هێما و پێشه‌نگی به‌شێك له ناره‌زایه‌تییه‌كان. نموونه‌ی هه‌ره‌دیاری ئه‌و هه‌ولآنه‌ی ژنان، رووداوی لابردنی حیجابی زۆره‌ملی وه‌كوو یه‌كێك له هێماكانی ده‌سه‌لآتی ژنكوژی كۆماری ئیسلامییه كه له هه‌نگاوی بوێرانه‌ی كچێك له شه‌قامی ئینقلابی تارانه‌وه ده‌ستی پێكرد و سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی كه رێژیم هه‌وڵی داوه به هه‌ره‌شه و سه‌ركوت و گرتن و لێدان، پێش به په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و جۆره ناره‌زایه‌تییانه بگرێت، له ماوه‌یه‌كی كورتدا چالاكیی “كچانی شه‌قامی ئینقلاب” بوو به نه‌ریتێكی گشتی بۆ ده‌ربرینی ناره‌زایه‌تیی ژنان دژ به كۆماری ئیسلامی و یاساكانی.
ئێمه وه‌كوو ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی رۆژهه‌لآتی كوردستان وێرای پیرۆزبایی 8ی مارس له هه‌موو ژنانی جیهان به‌تایبه‌تی ژنانی یه‌كسانیخوازی ولآتهكهمان، پشتیوانیی خۆمان له هه‌موو داوا ره‌واكانی ژنان بۆ پێكهێنانی كۆمه‌ڵگایه‌كی به‌خته‌وه‌ر و ژیانێكی مرۆیی كه له راستیدا داواكاری و ویستی هه‌موومانه، ده‌رده‌برین، له هه‌ر ده‌رفه‌تێكدا و له هه‌ر تریبوونێكهوه كه له به‌رده‌ستماندا بێت، ده‌نگمان ده‌خه‌ینه پاڵ ده‌نگی هاواری مافخوازانه‌ی ژنانی به‌ندكراوی ولآتهكهمان و خه‌بات بۆ دابینبوونی ماف و داخوازییه‌كانیان به ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی خۆمان ده‌زانین.
سلآو له ژنانی مافخواز و خه‌باتگێری ولآتهكهمان
سه‌ركه‌وتوو بێت خه‌باتی یه‌كسانیخوازانه‌ی ژنان
ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبه‌كانی کوردستانی ئێران
پێکهاتوو لە :
کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستان
حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
8ی مارسی 2018ی زایینی