لەپێشوازی 31ی جۆزەردان، رۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە رێكخستنەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەناوچە جیاجیاكانی كوردستان چەندین چالاكییان ئەنجامداوە.
بەپێی ئەو هەواڵەی لەبەشی رێكخستنی نهێنی كۆمەڵە بەدەستمان گەیشتووە لە رۆژانی رابردوو هەڵسوڕاوانی كۆمەڵە لە شاری سنەو دەوروبەری لەپێشوازی 31 جۆزەردان چەندین چالاكییان ئەنجامداو بە ئامادەبوون لەنێو كۆڕو ئاپۆرای خەڵك بە بڵاوكردنەوەی شیرینی پیرۆزبایی ئەم رۆژەیان لە خەڵك كردوە.
هەر لەم پەیوەندەدا لە رۆژانی رابردوو هەڵسوڕاوانی كۆمەڵە لەشاری سەقز ژمارەیەكی زۆر تراكتو راگەیاندنی كۆمەڵەیان لە گەڕەكانی ناوشار لەوانە: گەڕەكی چوارڕا، مەیدانی شوهەدا، گەڕەكەكانی شانازو كەریم ئاوا..و چەندین گەڕەكی دیكە بڵاوكردەوە.
هاوكات لە چەندین كۆڕو كۆمەڵدا بە بڵاوكردنەوەی شیرینی یادی رۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵەیان لە خەڵكی شارو گوندەكان پیرۆزبایی كرد.
چەند وێنەیەك لە تراكو بڵاوكراوەكانی هەڵسوڕاوانی كۆمەڵە لەشاری سەقز: