به پێی هه‌واڵێك كه ئه‌مرۆ له سه‌رچاوه هه‌واڵنێرییه‌كان بڵاو بۆته‌وه، پاش چه‌ند رۆژ هه‌ڕه‌شه و خۆ سازدان، سه‌رئه‌نجام سوپای توركیه هێرشه‌كانی خۆی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ست پێكرد.
ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران داوای راگرتنی شەر و وازهێنان لە سیاسەتی هەڕەشە و هێرش و ئامانج گرتنی خاک و خەڵکی رۆژئاوای كوردستان دەکات و پێمان وایه كه مه‌سه‌له‌ی كورد له هیچ كام له به‌شه‌كانی له ڕێگای توند و تیژی و هێرشی چه‌كداری و نیزامی چاره‌سه‌ر ناكرێت و بگره ڕێگه چاره‌سه‌ره سیاسیه‌كانیش كوێر ده‌كاته‌وه. له‌م چه‌ند رۆژه‌دا شاهیدی هاوپشتی به‌ربڵاوی وڵاتان و شه‌خسیه‌تی سیاسی و ئاكادێمییه‌كانی جیهان له خه‌باتی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد بووین و هیوادارین كه ببێته ڕێگرێكی به‌هێز له به‌رانبەر هێرشه‌كانی سوپای توركیه بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.
٩ی ئۆكتۆبری ٢٠١٩ی زایینی