خه‌ڵكی ئازادیخواز و شۆڕشگێری كوردستان!
ژنانی خه‌باتكار و یه‌كسانیخوازی كورد!
رۆژی ٨ی مارس كه به رۆژی جیهانیی ژنان ناسراوه، له‌هه‌موو تێكۆشه‌ران و ئه‌و مرۆڤهخاوهن هه‌ڵوێستانه پیرۆز بێت كه ژیانی خۆیان له‌پێناو به‌رابه‌ری ومرۆڤایه‌تی به‌خت كردووه. پیرۆز بێت له ژنانی خه‌باتكار و پیاوانی مرۆڤ دوست كه ئێستا سه‌رسه‌ختانه و به بێ گوێدان به كێشه و له‌مپه‌ره‌كانی سه‌ررێگا، ره‌وتی خه‌باتی به‌رابه‌ری درێژه پێده‌ده‌ن و ئه‌م رێگا پڕ هه‌وراز و نشێوه ده‌بڕن. بێگومان ژنانی یه‌كسانیخواز به پاڵپشتی پیاوانی مرۆڤ دوست و هۆگرانی ئازادی بۆ ده‌سته‌به‌ر كردنی ژیانی باشتر بۆ چینه‌كانی كۆمه‌ڵگا، مێژوویێكی زێرینیان له‌م پێناوه‌دا دروست كردوه و به‌گیانبازی و قۆربانیدان لاپه‌ره‌كانی دیرۆكی ئه‌م قۆناغه‌یان نه‌خشاندوه. یه‌كێك له‌و رۆژ و قۆناغه مێژووییانه‌ی كه به‌رهه‌می خه‌باتی ژنانه، تۆماری رۆژی ٨ی مارسهكه دروشم و ئامانجه‌كانی ژنان تێدا نه‌خشاوه. ئه‌م رۆژه كه لوتكه‌ی شۆرش و موبارزه‌ی ژنانه، هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندییه كه باس له مافی یه‌كسانی، ئازادی، دێموكراسی، عه‌داڵه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی، فره ڕه‌هه‌ندی و جیهانێكی نوێتر و باشتر ده‌كات و ڕه‌د كه‌ره‌وه‌ی هه‌موو جیاوازیه‌كانی نێوان مرۆڤه‌كانه، كه ده‌توانین بڵێن سهمبۆلێكه له وێنه‌ی ژیان و هه‌وڵ و بیر و كرده‌وه‌ی ژنانه، كه به باوه‌ر به‌م چه‌مك و سیستمانه، به‌بێ كینه وتۆڵه، هه‌وڵیانه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافی مرۆڤ و جیهانێكی خۆشتر به بی جیاوازی
ژنانی تێكۆشه‌ری كوردستان!
دیاره كێشه‌ی ژنان له وهڵاتێكهوه بۆ وه‌ڵاتێكی دیكه جیاوازی هه‌یه و به‌داخه‌وه ئێمه له جێگهیێكدا ههڵكهوتوین كه جیاوازیه‌كی زۆر له نێوان ئێمه و زۆربه‌ی وڵاتاندا هه‌یه. ئێمه بێجگه له كێشه گشتگیره‌كان، له‌گه‌ڵ سته‌می چینایه‌تی و ئه‌وپه‌ری جیاوازی له نێوان مرۆڤه‌كان، سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیشمان له‌سه‌ره. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه پێكهاته و شیرازه‌ی وه‌ڵاته‌كه‌مان له‌سه‌ر بنه‌مای جیاوازی ڕه‌گه‌زی بونیاد نراوه، له‌باری نه‌ته‌وه‌ییشه‌وه چه‌وساوه‌ترین نه‌ته‌وه‌ین و له‌م پێوه‌ندیه‌دا گرێ وگۆڵێكی زۆرمان له‌به‌رده‌م دایه. سیستمی سونه‌تی كۆمه‌ڵگا و هه‌وڵی داگیركه‌ران بۆ هێشتنه‌وه‌مان له تاریكی‌دا، ئه‌ركی ئێمه‌ی ژنانی چه‌ندقات كردوه. ئێستاش له كاتێكدا كه به‌ره‌و پیری رێز گرتن له‌و رۆژه جیهانیه ده‌چین به داخه‌وه ژنانی كورد له ژێر ده‌سه‌ڵاتی دواكه‌وتوو و دژه ژنی كۆماری ئیسلامی‌دا، له هه‌موو مافێكی ئینسانی بێبه‌شن و رووبه‌رووی سه‌خترین سزا‌و پێشلكاریهكان ده‌بنه‌وه.به‌ڵام به خۆشییه‌وه كه‌م نین ئه‌و ژنهئازا و شۆڕشگێرانه،كه ئه‌مرۆكه تاویان داوه‌ته خه‌باتێكی چه‌ن ڕه‌هه‌ندی وبه شكاندنی پێكهاتهباوهكان كه مرۆڤی له تاریكی‌دا ڕاگرتوه، ڕه‌وتی چوونه پێش ده‌پێون و به بێ ترس له مه‌ترسیه‌كانی پێشهاتوو، ڕێچكهیێكیان گرتۆته به‌ر كه رۆژ له دوای رۆژ لایه‌نگرانی په‌ره ده‌ستێنێ.
به‌م بۆنه‌یه‌وه سڵاو له پێشڕوان و ڕێبوارانی ڕێگه‌ی به‌رابه‌ری و هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له پێناو نه‌هێشتنی جیاوازی و خه‌باتی یه‌كسانیخوازی هه‌نگاوێكیان هه‌ڵگرتووه.
یه‌كیه‌تی ژنانی دێموكراتی كوردستان
كومیته‌ی ئافره‌تانی سازمانی خه‌باتی كوردستانی ئێران
یه‌كیه‌تی ژنانی دێموكراتی كوردستانی ئێران
رێكخراوی كۆمه‌ڵه‌ی ژنانی رۆژهه‌ڵات
رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد
رێكخراوی ئازادی ژنانی كوردستان – نی‌نا
٨ی مارسی ٢٠١٤ی زایینی
١٧ی ره‌شه‌ممه‌ی ١٣٩٢ی هه‌تاوی