بەداخێکی زۆرەوە ئاگادار بووین کە هەژار قاسمی لە تێکهەڵچوونێک لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی کۆماری ئیسلامی شەهید بووە، کاک هەژار قاسمی پێشمەرگەی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانو تێکۆشەرێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو.
ئێمە لە حیزبی دێمۆکراتی کوردستانو هاوسەنگەرانی کاک هەژار سەرەخۆشی دەکەینو خۆمان بە هاوخەمیان دەزانین. هەروەها سەرەخۆشی گەرمی خۆمان پێشکەش بە بنەماڵەی کاک هەژار دەکەینو ئاواتی سەربەرزییان بۆ دەخوازین.
دڵنیاین تێکۆشەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تۆڵەی مەرگی کاک هەژار دەکەنەوەو کۆماری ئیسلامیو هێزە سەرکوتگەرەکانی تەنها نەسیبیان شکستو ڕیسوایی دەبێ.
سەرکەوتوو بێ بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستان
سڵاو لە گیانی پاکی هەموو شەهیدان
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
27/9/2014 زایینی 5/7/1993 هەتاوی