سەر لە بەیانی ئەمڕۆ جومعە بەرامبەر بە ١٤ جۆزەردانی ١٤٠٠ی هەتاوی گرووپی شاخەوانی ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان کە بە مەبەستی چالاکییەکی هاوبەش لەگەڵ گرووپی شاخەوانی پاژین بە ڕێگای بانەوە بوون، لە نزیک شاری سەقز توشی رووداوی هاتوچۆ بوون، کە بەداخەوە لە م رووداوە دڵتەزێنەدا چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و ١١ی دیکەش برینداربوون، گیانلەدەستدراوەکان بریتین لە : 1_ خاتوو شوعلە قادری 2 _ ئارشام عەزیزی 3_ داود باخیش 4_ کاوە خەسرەو زادە