رۆژی 7ی رەزبەر ژمارەیەكی دیكە لە كوڕانو كچانی شۆڕشگێڕی كوردستان پاش تەواوكردنی دەورەی سیاسی- نیزامی بە ریزی پڕ لەشانازی هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵە پەیوەست بوون.
مەراسیمەكە لە فێرگەی پێشمەرگایەتی كۆمەڵە، لەسنورەكانی كوردستان بەڕێوەچوو كە تێیدا بەرپرسانی فێرگەو هاوڕێ حەمە حەكیمی بەرپرسی هێزەكان چەند وتەیەكی پێشكەش بە هاوڕێیانی تازە چەكدار بوو پێشكەش كرد. رێوڕەسمەكە پاش خوێندنەوەی چەندین سرود بە پیرۆزبایی بەشداربووانا لەهاوڕێیانی تازە چەكداربوو كۆتایی پێهات.