فه‌ریبا محه‌مه‌دی
ژنانی كرێكار به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ن له كرێكارانی سه‌رتاسه‌ی جیهان كه به هۆی ره‌گه‌زیانه‌وه رووبه‌رووی گه‌لێك هه‌ڵاواردن و تووندوتیژی ده‌بنه‌وه كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی كاریگه‌ری له سه‌ر هه‌موو بواره‌كانی ژیانی ئه‌وان هه‌یه. جیاوازی ئاستی كار و حه‌قده‌ستی ژنانی كرێكار له به‌رانبه‌ر پیاوانی كرێكاردا راستییه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره كه هه‌نووكه‌ش ژنانی تێكۆشه‌ر و فێمنیست به‌شێكی سه‌ره‌كی له خه‌باتی خۆیانیان بۆ ئه‌وه ته‌رخان كردووه تاكوو ژنان له هه‌موو بواره‌كانی كاركردن بتوانن وه‌كوو پیاوان له وه‌رگرتنی پۆست و حه‌قده‌ست یه‌كسان بن.
هێشتاكه له زۆربه‌ی كۆمه‌ڵگاكان به رۆژئاوایی و رۆژهه‌ڵاتیشه‌وه، حه‌قده‌ستی ژنانی كرێكار له پیاوان كه‌متره و له هه‌مان كاتیش‌دا رووبه‌رووی گه‌لێك تووندوتیژی و سوكایه‌تی ده‌بنه‌وه. له حاڵی حازردا یه‌كێك له‌كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی له جیهاندا، توندوتیژی شوێنی كاره.رێكخراوی نێونه‌ته‌وه‌یی كار،له لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: هه‌ندێ له كرێكاران و به‌تایبه‌ت شۆفیری تاكسیه‌كان،كارمه‌ندی نه‌خۆشخانه‌كان، مامۆستایان، خاوه‌ن دووكانه‌كان و كه‌سانێكه له وڵاتانی ده‌ره‌وه كارده‌كه‌ن یان كه‌سانێكه به‌ته‌نیایی كارده‌كه‌ن وبه‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سه‌عات كاره‌كه‌یان شه‌وه،زۆرتر له به‌رده‌م مه‌ترسی توندوتیژیدان. وهه‌روه‌ها ئه‌م رێكخراوه‌یه پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه ئه‌م توندوتیژیانه‌ش زۆتر ژنان ئه‌گرێته‌وه.
ژنانی كرێكار له ئێرانیش به هۆی نایه‌كسانی له پیشه و كاركردن، زیاتر له پیاوان له مه‌ترسی بێكاری و هه‌ژاریدان. له‌م نێوه‌دا ئه‌و ژنانه‌ی كه سه‌رپه‌رستی خێزانیان له ئه‌ستۆدایه زۆرترین رێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری پێك دێنن و هه‌ر ئه‌م كه‌سانه به هۆی ده‌ست پێرانه‌گه‌یشتن به ئاموزش و په‌روه‌رده، زیاتر له هه‌ر كه‌سێكی تر تامی تاڵی فه‌قیری ده‌چێژن. ئاماره ره‌سمیه‌كان له ئێران باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ژنان، 4/9 ده‌رسه‌دی سه‌رپه‌رستی خێزانیان له ئه‌ستۆدایه، زۆربه‌ی ئه‌و ژنانه كه به هۆی له ده‌ست دانی هاوسه‌ره‌كانیانه‌وه بوون به سه‌رپه‌رستی خانه‌واده‌كانیانه‌وه و له‌م نێوه‌شدا 5/22 ده‌رسه‌د له‌و ژنان توانیویانه كار یان پیشهیهكیان هه‌بێ. 4/31 ده‌رسه‌د له ژنانی شار و 2/44 ده‌رسه‌د له ژنانی لادێهكان كه سه‌رپه‌رستی خێزانیان له ئه‌ستۆدایه خاوه‌ن كار و پیشه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی نین و زۆر جار به یارمه‌تی باقی ئه‌ندامانی خێزانه‌كه ژیانیان به‌رێوه ده‌بن.
ئه‌م ئاماره ئه‌و راستییه‌مان بۆ ده‌رده‌خا كه ژنانی كرێكار و فه‌رمانبه‌ر له ئێران و به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی سه‌رپه‌رستی خێزانیان له ئه‌ستۆدایه له چ دۆخێكی ناله‌باردا ده‌ژین. ئه‌وان به هۆی سیســـــتهمی پیاوسالاری و ئه‌و روانگه‌یه كه به‌رانبه‌ر به ره‌گه‌زی مێ هه‌یه هه‌ر له دۆزینه‌وه‌ی كار یان پیشه‌یه‌ك هه‌تاكوو حه‌قده‌ست و هتد رووبه‌رووی هه‌ڵاواردن ده‌بنه‌وه و هاوكات له گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و ئێش و ئازارنه ده‌بێ وه‌كوو ژنێكی ماڵ و هه‌روه‌ها وه‌كوو دایكێكی باش خزمه‌تی هاوسه‌ر و منداڵه‌كانیان بكه‌ن و ئه‌ركی قورسی ماڵه‌وه‌شیان له سه‌ر شانه كه ئه‌مه خۆی هه‌م له باری جه‌سته‌یی و هه‌م له باری ده‌رونیشه‌وه كێشه بۆ ژنان ساز ده‌كات.
به‌شێكی زۆر له ژنانی كرێكار له كوردســـــــــــــــــــــــــــــــــــتان له كوره‌خانه و كارگاكانی ته‌ون كردنن كه ئه‌م كارانه له ریزی سه‌خترین و دژوارترین كاره‌كانن كه كاتی كاركردنیش له‌م شوێنانه زۆر زیاتره له باقی شوێنه‌كان و زۆر جار ژنانی حامیله ناچارن تا كاتی منداڵ بوونیان خه‌ریكی كاری قورس و تاقه‌ت پرۆكێن بن و خاوه‌ن كاره‌كانیش به ئاره‌زووی خۆیان ئه‌وان ده‌چه‌وسێنه‌وه به بێئه‌وه‌ی هیچ كاتێك رووبه‌رووی لێپرسینه‌وه بنه‌وه. كاری كوره‌خانه‌كان كه له وه‌رزی گه‌رما ده‌ستپێده‌كات و له به‌ر تیشكی هه‌تاو ئه‌و كاره ده‌كرێ و ژنانی كرێكار ناچارن كه زۆر جار له گه‌ڵ خێزانه‌كانیان به كۆمه‌ڵ له‌وێ كار بكه‌ن كه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری خراپی له سه‌ر منداڵ هه‌یه.
ئه‌و شوێنانه‌ش كه ژنان خه‌ریكی ته‌ون كردن و دروست كردنی فهرشن به گشتی شوێنێكی تاریك و شێدارن كه ده‌بێته هۆی نه‌خۆشی.
ئه‌مه به كورتـــــــــــــــی ئاماژه‌یه‌ك بوو به وه‌زعی ژنانی كرێكار و له هه‌مان كاتدا روونكردنه‌وه‌یه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ژنانی كرێكار له جیهان و به تایبه‌ت له ئێران تا چه‌ند رووبه‌رووی جیاوازی كار و پیشه و حه‌قده‌ست و هه‌روه‌ها هه‌ڵاواردنی ره‌گه‌زی ده‌بنه‌وه. ئه‌وان هـــــــــــــــــــهم وه‌كوو كرێكارێك ده‌چه‌وسێنه‌وه و هـــه‌م وه‌كوو ره‌گه‌زی مێ كه ئه‌مه ئه‌و هه‌ڵاواردنه چینایه‌تیه كه له سه‌ر كریكاران به گشتی هه‌یه بۆ ئه‌وان زیاتر ده‌كاته‌وه.
هه‌ر بۆیه ژنانی كرێكار به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ن له كرێكارانی جیهان كه ده‌بێ له هه‌موو كاتێكدا پێكه‌وه خه‌باتی یهكسانــــــــی به‌ره‌و پیش به‌رن و رێگه نه‌ده‌ن كه جیاوازی ره‌گه‌زی ببێ به كۆسپێك له سه‌ر رێگای ئه‌وان. چونكه خه‌باتی یه‌كسانی حه‌قده‌ست و ژیانێكـی ئینسانی بۆ كرێكار گه‌وره‌ترین پاڵپشت و یارمه‌تیده‌ره بۆ خه‌باتی ژنان.