کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کومیتەی سوئید و بەئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامان رۆژی شەممە 9/02/2019 کۆبونەوە.
سەرەتای کۆبوونەوەکەی هاوڕێیانی کومیتە بەخێرهاتنی بەشداربوانیان کرد و خاڵەکانی رۆژەڤی کۆبوونەوەکە راگەیەنرا. پاشان بە چەند ساتێک بێدەنگی بۆ یادی هەموو گیانبەختکردوانی کۆمەڵەو بە سرودی بانگەواز، کۆبونەوەکە بە فەرمیی دەستی پێکرد.
پاشان گوزارشی کارو و چالاکیەکانی یەکساڵی رابوردو ،ساڵی 2018 پێشکەش کرا و درایە بەر باس و لێکۆڵینەوە. لەم بەشەدا تیشک خرایە سەر گرنگی و زەورەت و بەشداری چالاکانە و هەروەها کەموکوڕییەکان و خاڵە بە هێزو و لاوازەکان ئاماژەیان پێکرا. قسەوباس وپێشنیاری زۆر بەنرخ بە مەبەستی کاراکردن و لێگەێشتن لە سەرپرس و بابەتی سیاسی وحیزبی و تشکیلاتی لە بوارە جوراوجورەکاندا زۆرترین و گرینگترین کاتی کۆبونەوەکەی بە خۆیەوە تەرخان کرد و زۆربەی هەرەزۆری ئەندامان چالاکانە بەشداری باسەکان بوون.
دواتر گوزارشی ماڵی و خەرج و داهات پێشکەش کرا.
بەشی ئاخری کۆبونەوەکە هەڵبژاردنی کومیتەی نوێ بو. لەم پیوەندێیە دا باسێک لە سەر پلان و ئەرکەکانی داهاتووو ئاڵوگۆڕبە مەبەستی باشتر بوون بۆ راپەراندن و دابەشکردنی ئەرکەکانمان ولەو بوارەدا پلان بۆداهاتو، هەروەها پێشنیاری دڕێژکردنەوەی ئیدامەی کومیتە وەک خۆێ بە کۆێ دەنگ رای پێ درا و هەمو هاوڕێیانی کومیتە بە غەیری یەک لە هاوڕێیان بە رەزامەندی خۆیان ئەرک و بەرپرساێیتی کومیتەیان بە ئەستو گرت و هاوڕێیکی دیکەیش خۆی بۆ کومیتە کاندیدکرد و وتێکرا دەنگی پێ درا و بەم جورە کونفرانسی ساڵانە لە جەو و فەزاێیکی هاوڕێیانە کۆتایی پێ هات.
هاوڕیێانی کومیتەی کۆمەڵە لە سوئید بریتین لە هاوریێان ئارێز محەمەدی،شەهرام وەحدانی،حامید خانی،ئاکۆ محەمەدپور،رەزا لوتفی.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان کومیتەی سوئید
09/02/2019