ئالقەی گەمارۆی کۆبانی بەرتەسکتر دەبیتەوەو مرۆڤایەتی لە لای وڵاتانی بە ڕواڵەت مروڤدۆست لە خەونێکی زۆر قۆرس و ئاستەم دایە چوونکە هێشتا دڵنیا نین کە سەرکەووتنی کۆبانی لەم ململانێەی مان و نەمان دا بۆ گیرفانی ئەوان سود وزیانی چییە، بەڵام بۆ کورد وەک نەتەویەکی بێ دەوڵەت و ژێردەستە شەڕی مان ونەمانەو تێکشکانی بەرخۆدانی کۆبانی دەتوانێت کاریگەری لە سەر ورەی کۆمەڵانی خەڵک هەبێت و ئەم مەجالە کە لە کوردستانی رۆژاوا هاتوەتە پێش لە بار بەرێت و خەلکی ئەو بەشە لە کوردستان کە لە هەموو بەشەکانی تری کوردستان زیاتر زەرەرمەندی دەستی داگیرکەران بوونە، توشی بێ هیوای بکات و تێکشکانی خۆراگری کۆبانی دەبێتە کارەساتی مرویی، هەربۆیە ئەرکە لە سەر شانی هەموو کوردێک کە بە هەر شێوەیەک پی دەکرێت پشتیوانی لە خەڵکی خۆڕاگری کوبانی بکات و تێبکۆشێت بۆ رسواکردن و لە قاودانی کۆنەپەرەستانی دەوڵەتی ئیسلامی عیراق وشام.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان هەر لە سەرەتاوە وێڕای هەلوێستی روونی خۆێ لە مەڕ پشتیوانی لە خەڵکی کوردستانی رۆژاوا ئامادەیی خۆێ بۆ هەرئەرکێک لەم پیناوەدا دەربڕیوە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان- کۆمیتەی ئاڵمان لە درێژەێ سیاسەتی دروستی کۆمەڵە لەهەمبەر ئەم پرسە گرنگە هەموو هاوڕێیانی خۆمان ڕادەسپێرین کە لە شۆێنی ژیانی خۆیانەوە چالاکانە لە پروتستوکردنی جینایەتکانی داعش درێغی نەکەن و لە هەموو ئاکسیون و خۆپیشاندانەکانی وڵاتی ئاڵمان کە بۆ پشتیوانی لە کوبانی و کوردستانی رۆژاوایە بەشداری بکەن وبە ئەرکی سەرەکی خۆیانی دانێن.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان- کۆمیتەی ئاڵمان