ئەندامانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ڕۆژی شەممە ۱٥ فوریە ،لە شاری زوریخ بە مەبەستی هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتە کۆبوونەوەیەکیان بە رێوە برد..
کۆبوونەوەکە بە سروودی بانگەواز و چەند ساتێک بە بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە یادی ئازیزی گیانبەختکردوانی ریزەکانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی رزگاریخۆازی کوردستان دەستی پێکرد، پاشان هاوڕێ ئەحمەد مام موحەمەدی بەرپرسی کۆمیتە قسەو باسێکی پێشکەش کرد کە تێدا باسی له زەروورەتی بەڕێوەبردنی ئەم کووبوونەوەیە کرد بۆ بەرەوپيشچوونی کارەکانی کۆمیتە و راپەڕاندنی ئەرکەکان لە وڵاتی سویس. پاشان هاوڕێ فەریبا موحەمەدی بەرپرسی کۆمیسیونی دەروەوەی وڵات چەند وتەیەکی لە سەر گرنگی خەبات و تێکۆشان لە دەرەوەی وڵات وەکوو ئەرکی نیشتمانی هەر تاکێک و هەروەها بە تەنگەوبوونی ڕێگە پێدان بە ئەندامانی تر بۆ وەرگرتنی بەرپرسایەتی لە کۆمیتە پێشکەش کرد.
دواتر هەریەک لە ئەندامانی کۆمیتە راپۆرتی ساڵانەی خویانیان پێشکەش کرد و بە گشتی کار و ئەرکەکان لە ولاتی سویس نرخێنران و وێڕای گەنگەشە و باسی چڕوپڕ لەو پێوەندەدا هەلبژاردن بۆ کۆمیتە کرایەوە و ئەم هاوڕێیانە ئەرک و بەرپرسایەتییان وەئەستۆ گرت.
هاوڕێیان کامەران محەمەدی، پەێمان خزری، عابد سەرمەستی، سۆران مۆرادی وعەلی مام محەمەدی وەک ئەندامانی کۆمیتە و هاوڕێیان نازادار تازیک و مازیار کشوەری وەک ئەندامی جێگر هەڵبژێردران.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان- کۆمیتەی سویس
١٦ی فوریەی ٢٠٢٠