رۆژی هەینی (6.3.2015) لە سەر داوای کۆمیتەی فینلاندی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران لە وڵاتی فینلاند، کۆبونەوەی هێزە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە شاری هێلسینکی بەڕێوەچوو.
لەكۆبوونەكەدا هاوڕێ پرشنگ محەمەدی راوێژكاری كۆمیتەی ناوەندی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانو ئەندامی كۆمیتەی فینلاند بەشداری كۆبوونەوەكەی كرد.
دوای ئەوەی کە نوینەرانی “حدکا” لە وڵاتی فینلاند بەشداربووانی کۆبونەوەکەیان لە چۆنیەتی هێرشەکەی ئاسایشی کۆیەو وردەکاریی رووداوەكە لە لایەن هێزە ئاماژە پیدراوەکان ئاگادار کردەوە، نوێنەرانی ئەحزابی بەشداربوو لە گەڵ راگەیاندنی دڵتەنگیو پەرۆشیی خۆیان بۆ دۆخەکە، هێرشی هێزەکانی ئاسایشیان بۆ سەر کەمپی ئازادی مەحکوم کردو خوازیاری لێکۆلینەوەو روونكردنەوەی دەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانو بەتایبەت كاربەدەستەكانی یەكیەتیی نیشتمانی بوون لەو دۆسیەدا.
هەروەها داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستانو حیزبەكانی باشووری كوردستان کرا کە بە حەساسیەتەوە لەم بارودۆخە بروانن. بەو هیوایە کە ئەم پێشلکاریو غەدرە بکرێت بە ئامیانی بریارێکی دەزگا پەیوەندیدارەکان کە پێش بە دووپاتبوونەوەی وەها هەڵسوكەوتو پێشلکارییەک بگرێت