لە 21ی نۆڤەمبەری 2020، کۆربەندەکە بە دەمیک وەستان بۆ گیانی شەهیدان و بە دەستپێکی سرودی ئەی رەقیب و سرودی ئەنتەرناسیۆنال، دووەمین کۆنفرانسی خۆی بە شێوەی ئۆنلاین ئەنجام دا دا. کۆنفرانس بە هۆی سنوور دار بوون بە ئۆنلایەن بەستراکە لە بەشداریی ژمارەیەک کەسایەتی و پسپۆر بێبەش بوو. دەکرێ لە کۆڕبەندی سێیەمدا بەشداری بەرفراوان دابین بکریت. کۆنفرانس کە بە ئامادبوونی دەستەیەک لە سەرکردە و کادیری هەر حەوت حزبی بەشداربوو بەسترا، بە سەر سێ تەوەری سەرەکی دابەشکرا. یەکەمیان: نمایشکردنی چوار گرتە فیدیو سەبارەت بە ڕەوشی سیاسی هەر چوار پارچەی کوردستان لە بواری پەرەسەندنەکانی بابەتی نیشتمانی و چینایەتی کە خاڵە هاوبەشەکانی بۆچونی لایەنەکانی کۆربەندی خستبوەڕوو، و پاشان ئامادەبوانی کۆنفرانس بە بەشدارییان لە گفتوگۆکردن بابەتەکەنیان دەوڵەمەند کرد. لەم تەوەرەدا بە شێوەیکی گشتی ئاماژە بۆ ئاستەنگ و بەربەستەکان و ئاسۆی پەرەسەندنی دۆزی ڕەوای گەلەکەمان لە هەر چوار پارچەی کوردستان کرا کە فشاری دوژمنان و نەیارانی گەلی کوردستان بە شێوازی جۆراجۆر و بە ئاستی جیاواز لە زیادبووندایە کە: خۆی لە گرتن و ڕاودونان و شاڵاوی لە سێدارەدان لە رۆژهەڵات، و بەردەوامبووونی گرتن و زەوتکردنی ئازادی و مافەکان لە باکور، و داگیرکردنی بەشێک لە خاکی رۆژئاوا لە لایەن تورکیاوە، و دانپێنەنانی مافەکان لە لایەن حکومەتی سوریا لە رۆژئاوا، و بەردەوامبونی سیاسەتی تەعریب و گۆڕانکاری دیموگرافی و زەوتکردنی مافە دەستورییەکان لە باشور، جگە لە دەستێوەردانی ئێران و پێشێلکردنی سەروەری خاک لە لایەن تورکیاوە.
ڕەوشی چینایەتی لە هەر چوار پارچەی کوردستان بابەتی گفتوگۆی تیروتەسەل بوو کە تیایدا ئاماژە بە خراپی باری ژیان و گوزەرانی زەحمەتکێشان بە هۆی سیاسەتی ئابوری پیادکراو کرا کە لە بەرژەەندی بۆرژوای بیروکرات و مشەخۆرە و وابەستەیی ئابوری توندتر دەکات.
لە تەوەری دووەمی کۆنفرانس لە چوارچێوەی گفتوگۆیەکی لۆجیکی و واقیعیانە بەشداربووان ئاماژەیان بە ئەرکەکانی هێزی چەپی کوردستانی لە قۆناغی رزگاری نیشتمانیدا کرد، و باس لە هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لایەنەکانی کۆربەند کرا، و پێشتریش توانرا چەندین جار هەڵوێستی هاوبەش سەبارەت بە پەرەسەندنەکانی ڕەوشی کوردستان بۆ لایەنە نێودەوڵتەییەکان و پەرلەمانی وڵاتانی ئەندامانی بەردەوام لە ئەنجومەنی ئاسایش و پەرلەمانی دەوڵەتەکاتی یەکێتی ئەوروپا بخەنە ڕوو. هەر لەم تەوەرەدا ئاماژە بە ئەرکە چینایەتییەکانی هێزی چەپی کوردستان لە هەر پارچەیەکدا کرا، و جەخت لە سەر ڕوونی بەرنامە و بەهێزکردنی چالاکی جەماوەری و ئەو ڕاستیە کە چەپی کوردستان پێویستە خاوەن پڕۆژە بێ بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا و لە حاڵەتی ئۆپۆزیسیۆنەوە خۆی ئامادە بکات بۆ بەڕێوەبردنی کۆمەڵگا لە ھەموو بوارەکاندا. گرێدانی ئەرکی نیشتمانی و ئەرکی چینایەتی و ئەرکی داکۆکیکردن لە ئازادییەکان لە بواری دیموکراسی و ڕادەڕبڕین و مافی ژنان جەختی لەسەر کرایەوە. هەروەها ئاماژە بە گرنگی بوونی سەنتەرێکی توێژینەوەی چەپی کوردستانی کرا بۆ شیکردنەوە و هەڵسەنگاندنی گۆڕانکارییەکان لە بواری ریزبەندی چینایەتی لە کوردستان و گۆڕانکارییە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان بەتایبەتی دوای تەواوبوونی ئەزمونی یەکێتی سۆڤیەت و بڵاوبونەوەی گوتاری پۆپۆلیستی و رقو کینە و شۆڤینی لە جیهاندا گرینگی بەو پرسە و ھەبونی پڕۆژە بۆی خرایە ڕوو. کۆڕبەندی چەپ پێیوابوو کە لە ناو بزاوتی ڕزگاریخوازی کوردستان ڕەوتە چەپەکان بەستێنی پێویستیان لەبەر دەستە تا بتوانن وەھا ڕۆڵێک بە بڕوابەخۆییەوە بگێڕن.
تەوەری سێیەمی کۆنفرانس بۆ بابەتی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی لە سەر جیهان بە گشتی و خەڵکی زەحمەتکێش لە وڵات و لە سەرانسەری جیهاندا، تەرخان کرابوو. لەم تەوەرەدا بە شێوەیەکی زانستیانە باس لە داڕمانی سیستمی تەندروستی لە سەرجەم وڵاتانی جیهان کراو، ئاماژە بۆ خراپی سیستمی تەندروستی لە هەر چوار پارچەکەی کوردستان کرا. بە هەمان شێوە جەخت لەوە کرایەوە کە کۆرۆنا هۆکاری دواکەوتنی گەشەپێدان و هەژاری و برسێتی نییە، بەلکو خودی کۆرۆنا ئاکامی لۆجیکی سیستمی سەرمایەدارییە کە جەخت لە سەر خەرجی سەربازی و هاندنانی چاوگەکانی بارگرژی لە جیهان و بایەخنەدان بە ژینکە و فەرامۆشکردنی ڕەوشی ژیانی زەحمەتکێشان، دەکاتەوە. هەر بۆیە دوپاتی ئەوە کرایەوە کە کۆرۆنا ڕەنگدانەوەی قەیرانی سەرمایەدارییە، و ئەمەش وا دەخوازی هێزی چەپ لە هەموو جیهاندا لە چوارچێوەی برۆژەیەکی نوێخوازی تێکۆشانیان دژ بە فاشیزم نوێ و لیبرالیزمی نوێ و لە پێناوی بنیاتنانی سیستمی تەندروستی گونجاو بۆ پاراستنی ژیانی مرۆڤ و پاراستنی ژینگە، و نەهێشتنی برسێتی و هەژاری، و ئەنجامدانی گەشەپێدانی مرۆیی بەردەوام تێکۆشانی نێونەتەوەیی بتەو بکەن، و ئەم تێکۆشانەش تەواوکەری تێکۆشانی نیشتمانی و چینایەتییە لە چوارچێوەی هەر وڵاتێکدا.
دووەمین کۆنفرانسی کۆڕبەندی چەپی کوردستانی بە جەختکردن لە سەر تێکۆشان و کاری هاوبەش و رێزگرتنی تایبەتمەندی بەرنامەیی و شێَوازی تێکۆشانی سەربەخۆیانە لە هەر پارچەیەکی کوردستان دوور لە دەستێوەردان، و چارەسەرکردنی کێشە و ئارایشە ناوخۆی کوردستانی نێوان لایەنەکانی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان لە رێگای دیالۆگ و پاراستنی سەروەری و ھەر دەسکەوتیک کە لە ھەر پارچەیەکدا وەدەس ھاتووە، و کارکردنی ھەموو لایەنەکان بۆ چارەسەری دیموکراتی عادیل و ئاشتیانەی دۆزی ڕەوای خەڵکی کوردستان، و کارکردن بۆ فراوانکردنی پێکهاتەی کۆربەند، کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.
دووەمین کۆنفرانسی چەپی کوردستان لایەنەکان/ حزبی کۆمۆنستی کوردستانی باکور حزبی سۆشیالستی باکور حزبی کۆمونستی کوردستان (رۆژئاوا) کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان (رۆژهەڵات) حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان (باشور) حزبی شیوعی کوردستان ـ عێراق (باشور) بزوتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان (باشور)