رۆژ یەکشەممە 4/02/2018 کونفرانسی ساڵانەی ئەندامان کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە شاری ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوئێد بەڕێوەچو.
سەرەتا هاوڕێیانی کومیتە بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کرد، و رۆژەڤی کوبونەوە خرایە بەر دەست ئەندامان و دوای خوێندنەوە و پەسەندکردنی رۆژەڤەکە بە سرودی رەسمی کۆمەڵە و چەند ساتێک هەستان و بێ دەنگی بۆ رێز گرتن لە یادی هاوڕێیان و گشت گیانبەختکردوانی ڕێگەی ئازادی و رزگاری کۆنفرانس دەستی بەکار کرد.
هاوڕێیانی کومیتە راپۆرتی ماڵی و دارایی و داهات و کارو چالاکیەکانی یکساڵی رابوردوی تشکیلاتیان پێشکەش کردو خاڵی بەهێزولاواز و کەموکوڕییەکانی دایە بەر باس و لێکۆڵینەوە،.پاشان هاوڕێیانی بەشدار لە سەر راپورتەکە هەڵسەنگاندن و تێبینی خۆیان پێشکەش کرد.
هەروەها لە سەر کارو چالاکی سیاسی و حیزبی و حوزوری ئەندامان و کۆسپەکانی بەردەم بەردەوامبوون لەخزمەت کردن بە ئامانجەکانی کۆمەڵە کەوتە بە ر باس و دیالۆگ و بە پێشنیاروپلان و ڕێگە چارەی باشترو کاراتری ئەندامان باسەکان دەوڵەمەندتربون.
دواتر هاوڕێ عومەرئێلخانیزادە قسەو باسێکی لە سەرئەرک و مافی ئەندامان ودەورو رۆڵ و گرنگی چالاکی ئەندامان لە دەرەوەی وڵات لە گەڵ پێشنیارو تێبینی خۆی پێشکەش بە کۆنفرانسەکە کرد.
پاشان هەڵبژاردنی کومیتەی نوێ کراو بەو جورە کۆنفرانسەکە کۆتایی پێهات.