رۆژی ٢٣ی سێپتامبر رێورەسمی بەخاکسپاردن و پرسەی هاوڕێ موزەفەر بۆزورگ پەنا لەشاری ستۆکهۆڵمی سوید بەڕێوەچوو.
هاوڕێ موزەفەر بوزورگ پەنا، كادرو هەڵسوڕاوی دێرینی كۆمەڵەو بزوتنەوەی حەقخوازانەی كوردستانو ئەندامی كۆمەڵەی زەحمتكێشانی كوردستان بوو كە لەماوەی ژیانی سیاسی خۆیدا داكۆكیكاری رێبازی كۆمەڵەو مافی خەڵكی كرێكارو زەحمەتكێشی كوردستان بوو.
هاوڕێ موزەفەر، پەروەردەی نێو بنەماڵەیەكی خەباتكار بوو كە لە شۆڕشی رەوای خەڵكی كوردستان كەسانێك وەك فایەق حەیدەری، فوئاد حەیدەری، ساڵح حەیدەریو هەروەها هاوڕێ یەدێ بوزورگ پەنا، برای هاوڕێ موزەفەر گیانی ئازیزیان بەختكردوە.
بەداخەوە هاوڕێ موزەفەر لە سەرلەبەیانی رۆژی 20ی خەرمانان بە هۆی وەستانی دڵەوە لەوڵاتی نۆروێژ ماڵئاوایی لەژیان كرد. مەرگی ناوادەی هاوڕێ موزەفەر خەسارێكە بۆ بزوتنەوەی حەقخوازانەی گەلی كوردو بزوتنەوەی چەپ لەكوردستان.