ئەمڕۆ شەممە 21 اگوست حیزبی دیموکراتی کوردستان لە شاری ستۆکهۆڵم وڵاتی سوئێد مەراسمێکی پڕ شکۆ لە یادی تێکۆشەر و خەباتگێڕ موسا باباخانی ئەندامی کومیتەی ناوەندی حدک کە لە لایەن کۆماری ترۆریستی ئیسلامی ئێرانەوە تیرۆر کرا ،رێزی لێ گیرا. و بەو شێوە کۆماری سێداری ئێسلامی ئێرانی مەحکوم کرا.
هاوڕێیانی کۆمەڵەی زحمەتکێشانی کوردستان بەشداری ئەم کۆڕە بوون و لەم ڕێزگرتنە دا پەیامی هاۆخەمی کۆمەڵە لە لایەن هاوڕێ حامید خانی کادر و ئەندامی کومیتەی سوئێد پێشکەش کرا.


