بە پێی ئامارێک کە ناوەندی ئاماروسەرژمێریی حکوومەتی ئیسلامی ئێران بڵاوی کردۆتەوە،تەنیا لە وەرزی هاوینی ئەمساڵدا(١٣٩٩یهەتاوی) بەشوودانی نۆهەزرا وپەنجاوهەشت(٩٠٥٨)کیژۆڵەی تەمەن ١٠ بۆ ١٤ ساڵ بە شێوەی رەسمی تۆمار کراون.
هەر بە پێی راپۆرتی ئەم دامەزراوە حکوومەتییە کە رۆژی دووشەممە ١٢ی رێبەندان لەژێر ناوی “بارودۆخی کۆمەڵایەتی و فەرهەنگیی ئێرانلە هاوینی ١٣٩٩” دا بڵاو بۆتەوە، هەر لەو ماوەیەدا سەدوهەشتاوهەشت(١٨٨) بابەت جیابوونەوە و تەڵاقی کچانی تەمەن ١٠ بۆ ١٤ ساڵتۆمار کراوە.
شایانی باسە ساڵی ١٣٩٧ی هەتاوی گەڵاڵەی “قەدەغە کردنی بەشوودانی منداڵان” لە لایەن مەجلیسی شورای ئیسلامییەوە رەد کرایەوە.
ئاستی مەترسی ئەم کارەساتە و هەرەشەکانی بۆسەر منداڵان و سڵامەتی ژیانی کۆمەڵایەتی ئەو کاتە زیاتر دەردەکەوێ کە بە پێی شەرعیئیسلام کە بنەمای یاسای بنەرەتی وقەزایی ئێرانە، تەمەنی پێگەیشتن(باڵغ بوون) لە کچاندا ٩ ساڵ دیاریکراوە. لە لایەکیترەوە ئەو ئامارانەتەنیا ئەو بەشوودانانە دەگرێتەوە کە بە شێوەی یاسایی تۆمارکراون و،بێگوومان رێژەیەکی زۆر زیاتری منداڵان و کیژۆڵە کەم تەمەنەکان لەناوچە جۆراوجۆرەکانی ئێران بە شێوەی خێڵەکی و بە بێ تۆمارکردنی یاسایی بە شوودەدرێن، کە بە پێی هەموو پێوەرە ئینسانییەکان ئەمکارە تاوانە و دەبێ تاوانبارانی سزا بدرێن.