بە پێی ئەو هەواڵ و زانیارییانەی کە گەیشتوونەتە ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە، سیروان ڕەحیمی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز، دوای کۆتایی هاتنی ماوەی ئەو مەرەخەسییەی کە پێیدرابوو، گەڕایەوە بۆ بەندیخانەی ناوەندی شاری سنە.
سیروان ڕەحیمی لە پاییزی ۱۳۹٨ی هەتاوی لە لایەن ئیدارەی ئیتڵاعاتی ڕژیمەوە بە بێ هیچ بەڵگە و مۆڵەتێکی رێگەپێدراو دەستبەسەر کراو، پاش سێ مانگ لێ پرسینەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی ناوەندی سنە و بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو