بۆ کۆدەنگی و هاوهەڵوێستی زۆرتری هێزە سیاسیەکان لە شاری یوتوبۆری کۆبونەوەێیەکی بەرفەراوان پێکهات.
رۆژی 22/05/2015 لە سەر بانگهێشت و میواندارێیەتی کەرتی ڕێخستنەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان لە شاری یوتوبۆری وڵاتی سوئید بە بشداری یانزدە حیزبی کورد و کوردستانی کۆبونەوەیێک ئەنجام درا.
سەرەتا دەقیقەیێك وەستان و بێ دەنگی بۆ ڕێز گرتن لە یادی گیانبەختکردووان ڕێگای رزگاری کوردستان و پاشان کورتەێیک لە سەر زەرورەتو ئەهمیتی کاری هاۆبەش و هاۆپشتی زۆرتر لە داهاتوودا قسەو باسی لێ کرا و هەر لایێەنێک هەڵوێست و روانینی سیاسی وحیزبی خۆی دەربری ، و گیرو گرفتەکانی کاری هاۆبەش درایە بەر باس و لێکۆڵینەوە. بە گشتی جەخت لە سەر پیوەندی و دیاڵۆگی چڕوپڕتر کرا،و قەرار درا کە کۆبونەوە بەردەوام بێت و لە دوو سێ حەفتەی داهاتودا دانیشتن و کۆبونەوەی دیکە بکرێت و بەرنامە وپلان بۆ کۆدەنگی و هاۆهەڵویستی هەرچی زۆرتر و بەرفەراوانتر هەنگاۆ بنرێت.
بەشداربووان بریتی بوون لە یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ، پارتی دیموکراتی کوردستان،پارتی کرێکارانی کوردستان ، حیزبی دیموکراتی کوردستان، کۆمەڵەی شورشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیران ، پ ی د پارتی یەکیەتی دیموکرات ، گۆران، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ، حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئیران ، پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پژاک ، یەکگرتوویی ئیسلامی کوردستان.