پاش نیوەرۆی رۆژی دووشەمممە 22ی ژانویەی 2018، نوێنەرانی 42 حیزبو لایەنی كوردستانی لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتی نەتەوەیی دیموكراتی كوردستان (YNDK) كۆبوونەوەو هەڵویستی خۆیان لەسەر لەشكركێشی توركیا بۆ سەر كانتۆنی عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان راگەیاند.
لەكۆبوونەوەكەدا كە هاوڕێی ئارام مودەڕسی، بەرپرسی پەیوەندییەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەهەولێر تێیدا بەشداربوو، و لەسەر بانگهێشتی بەڕێز مەخموری، سكرتێری گشتی (YNDK) بەڕێوەچوو، لایەنە سیاسییەكانی لە بەیاننامەیەکدا هەڵوێستی خۆیان بۆ ڕای گشتی خستەڕوو، کە ئەمە دەقەیەکەتی:
راگەیاندنی کۆتایی کۆبوونەوەی حزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان سەبارەت بە هێرشی تورکیا بۆ سەر عفرین
– جەماوەری وڵاتپارێزی كوردستان …
– كەس و کارو بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان …
پاشنیوەڕۆی ڕۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢٢ / ١ / ٢٠١٨ ، ئێمە ئەو حزب و لایەنە سیاسییانەی کوردستان کەوا لە خوارەوە ناومان هاتووە سەبارەت بە هەڕەشەو هێرشەکانی تورکیا بۆسەر شاری عفرین و رۆژئاوای کوردستان و هاتنەپێشی ئەگەر و پێشهاتەکان، لە شاری هەولێر لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK کۆبووینەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بەوردی هەڵوەستە لەسەر ئەم پرسە کرا و شرۆڤەکرا.
بە باوەڕی ئێمە؛ هەڕەشەو هێرشی رژێمی تورکیا بۆ سەر شاری عفرین و رۆژئاوای كوردستان، رۆژئاوای کوردستانی خستۆتە رەوشێكی زۆر دژوار, بەتایبەت ئەوەی ئێستا كەوا بەرامبەر کانتۆنی عفرین دەگوزەرێ لە جینۆسایدێكی دیكە نزیكدەبێتەوە, تاوانێکە بەرامبەر تەواوی پێکهاتەکانی رۆژئاوای کوردستان ئەنجامدەدرێت، بۆیە ناكرێ لە ئاست ئەو كارەساتە چاوەڕوانكراوەدا بێدەنگ بین, ئەو هێرش و موشەکبارانکردنە دڕندانەیەی كەوا لەلایەن تورکیاوە دەكرێتە سەر هاوڵاتیانی سڤیلی عفرین پیلانێكی داڕێژراوەو درێژکراوەی ئەو پیلانەیە کەوا بەرامبەر باشووری کوردستان ئەنجامدرا، ئێمە لە کاتێکدا ئەو هەڕەشەو هێرشانە بەتوندی ئیدانە و مەحکووم دەکەین، لەهەمان کاتدا پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ خەباتی رەوای گەلی رۆژئاوای کوردستان و بەرخودانی دلێرانەی یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG و یەکینەکانی پاراستنی ژن YPJ رادەگەیەنین و، بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین کەوا بێدەنگ نامێنین و هەموو هەولێكمان دەخەینە گەڕ و هەموو رێگایەك دەگرینەبەر بۆئەوەی فشاری مەدەنییانە دروست بكەین تا كۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەهانای خەڵكی (عفرین)ەوە بێن و لەو مەرگەساتە چاوەڕوانکراوەدا رزگاریان بكەن.
لێرەوە بانگ لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان UN و ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی و تەواوی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و، بەتایبەت رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکەین کەوا بە هانای خەڵکی (عفرین)ەوە بێن و بێدەنگ نەمێنن، ناكرێ لەوێ شارێك وێران بکرێت و خەڵکەکەی جینۆساید بکرێت و کۆمەڵگای نێودەوڵەتیش بێهەڵوێست بێت، هەروەها داوا لە وڵاتانی زلهیزو کۆمەڵگای نیودەوڵەتی دەکەین کەوا بەپیر داوای فەرەنساوە بێن بۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، بۆئەوەی سنوورێک بۆ دەستدرێژییەکانی تورکیا گەلی رۆژئاوای کوردستان دابنرێت، بێگومان بێدەنگبوونی نەتەوە یەکگرتووەکان UN و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بەرامبەر هەڕەشەو هێرشەکانی سەر گەلی کوردستان دژی بنەماکانی پەیماننامەی نەتەوە یەکگرتووەکان و جاڕنامەی جیهانی مافی مرۆڤ و تەواوی پرەنسیپ و بەها دیموکراتییەکانه، ریز لەو پەیماننامەو جاڕنامە نیودەوڵەتییانە بگرن کەوا خۆیان ئیمزایان کردووە، بۆیە ئەگەر کۆمەڵگای نێودەوڵەتی رێز لە مرۆڤ دەگرێت پێویستە مرۆڤی کوردستان لەو هەڕەشەو هێرش و مەترسییانە بپارێزێت کەوا رووبەڕوویان بۆتەوە.
– سەرکەوێ ئیرادەی هەقخوازانەی گەلی کوردستان.
– نەمری و سەربەرزی بۆ تەواوی شەهیدانی رێی سەرخۆبوون و ئازادی کوردستان.
– مردن و رووڕەشی بۆ داگیرکەرانی کوردستان.
ناوی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی بەشداربووی کۆبوونەوە:
1- یەکێتی نیششتمانی کوردستان
2- بزووتنەوەی گۆڕان
3- حزبی شیوعی کوردستان
4- یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان YNDK
5- حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
6- حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان
7- پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان
8- بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان
9- کۆما جڤاکێن کوردستان KCK
10- پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا ( یەکێتی)
11- حزبی پێشڤەڕۆی دیموکراتی کورد لە سوریا
12- پارتی یەکێتی دیموکرات PYD
13- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
14- هەڤبەندی نیشتیمانی کورد لە سوریا ( HEVBENDI )
15- کۆمەڵە – رێکخراوی کوردستانی حزبی کۆمۆنیستی ئێران
16- حزبی دیموکراتی بێت نەهرێن
17- حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
18- ئەنجوومەنی گەلی کلدانی سریانی ئاشووری
19- پارتی ئازادی کوردستان PAK
20- حزبی دیموکراتی کوردستان
21- پارتی ویفاقی دیموکراتی کورد لە سوریا
22- پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (الپارتی)
23- سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
24- پارتی دیموکراتی گەلان HDP
25- پارتی گەلی تورکمان
26- کۆمەڵەی لیبرالی تورکمان
27- تەڤگەری ئازادی کوردستان
28- تەڤگەری کۆمەڵگای دیموکرات TEVDEM
29- حزبی پێشکەوتنخوازی دیموکراتی کوردستان
30- بزووتنەوەی ئاشتیخوازانی کوردستان
31- بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان
32- پارتی نەتەوەیی کوردستان
33- پارتی برایەتی کوردستان PBK
34 – پارتی ئازادی کوردستان لە سوریا PAK.S
35 – حزبی رزگاری کوردستان
36 – پارتی سەربەخۆیی کوردستان
37 – تەڤگەری نوژەنی کوردستان – سوریا
38 – دەستەی سەرۆکایەتی حزبی رزگاری کوردستان
39 – پارتی کۆماری کوردستان
40 – پارتی سەربەستی کوردستان
41 – کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان KNC
42 – بزووتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان / عێراق
٢٢ / ١ / ٢٠١٨
هەولێر _ کوردستان