برای بەڕێز كاك دكتۆر لەتیف رەشید، سەرۆك كۆماری عێراقی فیدڕاڵ
بە بۆنەی هەڵبژاردنی جەنابتان بۆ پۆستی سەرۆك كۆماریی لەلایەن خۆم و هەموو ئەندامانی رێبەریی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە پیرۆزباییان لێدەكەم.
دڵنیام شارەزایی ئێوە لەم قۆناغە هەستیارەدا بارودۆخی عێراق بەرەوباشتر دەبات و هیواخوازم بە لێهاتوویی و پسپۆڕی خۆتان لەدەستوەردانەكانی هەندێ لە وڵاتانی ناوچەكە لەكاروباری عێراق رێگری دەكەن.
جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.
براتان
عومەر ئێلخانیزادە
سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
15ی ئۆكتۆبری 2022