هه‌موو ساڵێ 9ی خەرمانان ساڵوه‌گه‌ڕی شه‌هیدبوونی كاك فوئاد مستهفاسوڵتانی، دامه‌زرێنه‌رو رابه‌ری كۆمه‌ڵه، له لایه‌ن هه‌موانه‌وه رێزی لێده‌گیرێ. كاك فوئاد ئه‌و رابه‌ره‌ی كه دوای تێپه‌ڕ بوونی 29 ساڵ به‌سه‌ر گیانبه‌ختكردنیدا، ئێستاش وه‌ك ئولگو چاوی لێدهكرێو، كه‌س ناتوانی نكولی له‌وه بكا كه ره‌وتی كۆمه‌ڵه‌و رێبازه‌كه‌ی زۆرتر خۆی له‌و 11 مانگه‌دا ده‌بینێته‌وه كه هه‌ڕه‌تی سازدان‌و پێگرتنی شۆڕشی كوردستان دژ به له‌شكركێشی كۆماری ئیسلامی بۆ كوردستان‌و، ده‌ورانی زێرینی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه‌ش بوو.
ئه‌و 11 مانگه‌ی ده‌ورانی سازدانی “جه‌معیه‌ته‌كان”ی دیفاع له مافی خه‌ڵكی كورد بوو له هه‌موو شاره‌كان، ده‌ورانی رێكخستنی یه‌كێتی جوتیاران‌و به‌رهه‌ڵستكردنی سه‌رۆك عه‌شایرو ده‌ره‌به‌گایه‌تی، كاتی سازدانی بناغه‌كانی خه‌باتی چه‌كداری‌و پێشمه‌رگانه، ده‌ورانی كۆچی به كۆمه‌ڵی شاری مهریوانو رێپێوانی جه‌ماوه‌ری شارهكانیتر به‌ره‌و ئۆردوگای خه‌ڵكی مهریوانو به‌ڕێوه‌بردنی وتووێژی سه‌ركه‌وتوانه له‌گه‌ڵ چهمرانو، زه‌مانی مانگرتنی شاره گهورهكانو خۆپیشاندانی سیاسی‌و جه‌ماوه‌ریی خه‌ڵكی كوردستانی ناو ئێران‌و، جه‌نگه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی رێكخستنی خۆجێی‌و مهدهنیو گشتگیر له شار‌و دێهاتی كوردستان بوو كه له شهقامو كۆڵان هه‌موو مه‌یلێكی سیاسی لێكگرێدهداو وه‌ك به‌ردی یه‌كه‌می بناغه‌ی هاوكاری نیوان هێزه سیاسیه‌كانی كوردستان به ئه‌ژمار دێت. كاك فوئاد كه له زیندانی شا له شاری سنه مانی له خواردن گرت، هه‌موو زیندان له‌گه‌ڵی كهوتنو هه‌موو سنه‌و كوردستان پشتیان گرتن.
كاك فوئاد كه تازه له زیندانی شا ئازاد ببوو، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه هه‌م به حوكمی لێهاتویی خۆی‌و هه‌م به حوكمی ئه‌وه‌ی به‌رپرسی یه‌كه‌می كۆمه‌ڵه بوو، تا كۆتایی ژیانی رابه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵه‌و رابه‌ری هه‌موو ئه‌و بزاڤه‌ی وه‌ئه‌ستۆ گرت. هونه‌ری ئه‌و ئه‌وه بوو كه قه‌ت له به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و قوناغه ههستیارو ئاڵۆزه‌دا نه‌كه‌وته ته‌نگژه‌ی كێشه‌ی تیوریك، هه‌مێشه تازه‌یی له بیر‌و تاكتیكیدا به‌دیده‌كرا. قه‌ت نه‌بووه ئه‌سیری ئایدیۆلۆژی‌و هه‌میشه مێشك‌و زه‌ینی به خه‌باتی جه‌ماوه‌رو رێگاكانی گه‌شه‌كردنی سه‌رقاڵبوون. بۆیه‌شه توانی له جه‌رگه‌ی هه‌ڵچوون‌و داچوونی خه‌باتی جه‌ماوه‌رییدا، خۆی‌و كۆمه‌ڵه‌ش به‌رێته لوتكه.
راست به‌و هۆیانه‌ی سه‌ره‌وه‌یه كه من ده‌ڵێم رێبازی كاك فوئاد، كرده‌وه‌ی ئه‌و 11 مانگه‌ی ئه‌وو كۆمه‌ڵه‌یه كه، باڵی به سه‌ر هه‌موو مێژوی كۆمه‌ڵه‌دا كێشاوه‌و، سه‌ره‌ڕای قۆناغه‌كانی لادانی فیكری كۆمه‌ڵه له‌و رێبازهو له‌و شێوازه له كار له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر، به‌ڵام نه‌توانراوه بنكۆڵ بكرێ‌و له زه‌یندا بسڕدرێته‌وه. كێ هه‌یه نه‌زانێ له باری ئایدیۆلۆژیه‌وه كاك فوئاد خۆی له گۆڕان دابوو(شاهید ده‌نگی تۆماركراوو وته‌ی خۆیه‌تی له كۆڕی هاورێیانی له مه‌هاباد كه ته‌ئكیدی له‌سه‌ر كوردستانی بوون زۆر به روونی پێوه‌دیاره) به‌ڵام گرینگتر له‌وه مهحهكو به‌راوردی كاك فوئاد بۆ دروستی‌و ناڕاستی سیاسهتو تاكتیكێك، چۆنیه‌تی وه‌رگرتنی له لایه‌ن جه‌ماوه‌ره‌وه‌و میزانی خزمه‌تكردنی به جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان بوو.
ئه‌وڕۆ 29 ساڵ دوای كاك فوئاد، كوردستانی رۆژهه‌ڵات زۆرتر له هه‌موو كاتێك تینوی رێبازی كاك فوئاده. خه‌ڵك تامه‌زرۆی پێوه‌ندی هێزه سیاسیه‌كان له‌گه‌ڵ خه‌باتی مهدهنیو جه‌ماوه‌رییه، ئاره‌زوی یه‌كگرتن‌و هاوكاری له چه‌شنی مانگرتنی خه‌ڵكی شاری سنه‌و كۆچی به كۆمه‌ڵی مه‌ریوان دهكاتو، خوازیاری وه‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی چالاكتری خه‌باتی چه‌كدارییه بۆ به‌رگری له‌و هێرشه دڕندانه‌یه‌ی كراوه‌ته سه‌ر كوردستان. زیندانیانی سیاسی كورد چاوه‌ڕوانی پشتیوانی هه‌موو خهڵكنو بۆیه‌شه بوێرانه مانگرتن له خواردنیان تا وه‌ڵامی داخوازیه‌كانیان راگه‌یاندووه.
با له ساڵوه‌گه‌ڕی یادی رابه‌ری مه‌زنی كۆمه‌ڵه، هه‌موو ریزه‌كانی كۆمه‌ڵه تێ‌بكۆشین وڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پێویستیانه‌ی ئه‌وڕۆی خه‌باتی خه‌ڵكی كوردستان ئێران بین. وێكچونێكی بێوێنه له نیوان ئه‌وڕۆ‌و 29 ساڵ له‌وه‌پێش بۆ پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر ده‌بیندرێ، ئه‌و كاتیش رێبه‌رایه‌تی هێزه سیاسیه‌كان یان له تاراوگه بوون، یان له ژێر دیكتاتۆریداو به‌شێك له رابه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ش له زیندان بوون. ئه‌و ده‌وره‌یه‌ش گرینگ ناسینی زه‌رفیه‌ته‌كانی خه‌باتی جهماوهریو پشتبه‌ستن پێی بوو تا حیزبی سیاسی بچێته ناو جه‌ماوه‌رو ده‌ریایه‌ك بخاته جوڵه. ئه‌و رۆژه‌ش یه‌كگرتن‌و هاوكاری، سیحری سه‌ركه‌وتن بوو. كاك فوئاد ئه‌و زه‌مان هاندهرو رابه‌ری وه‌ها كارگه‌لێك بوو‌و بۆیه‌ش بوو به كاك فوئادی كوردستان‌و چه‌وساوه‌كان. باشترین رێزگرتن له كاك فوئاد پێداگرییه له سه‌ر رێبازه‌كه‌ی، پشتبه‌ستنه به خه‌ڵك‌و خۆیی نه‌ك به بێگانه، چوونه ناو خه‌ڵك‌و له‌گه‌ڵ بوونیانه، كاری بوێرانه‌یه بۆ یهكخستنو سازدانی هه‌نگاوی هاوبه‌شی دوور له سكتاریسم، ئه‌وانه‌ن ده‌رسه گرینگه‌كانی 11ی مانگی پڕ روداو‌و كێشه‌ی رێبهریكردنی بزوتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی، له لایه‌ن كاك فوئاده‌وه.
به‌رێز بێ یادی هاوڕێی رابه‌ر فوئادی مسته‌فا سوڵتانی
سه‌ركه‌وتوو بێ رێبازی جه‌ماوه‌ریی كاك فوئاد‌و كۆمه‌ڵه