شکۆدار بێت یه‌كی ئه‌یار رۆژی هاوپشتی جیهانی چینی كرێكار
رۆژی جیهانی كرێكار رۆژی هاوده‌نگی و یه‌كێتی چینێكی كۆمهڵگایە كه جگه له هێزی بازوو و ئه‌ندێشه، هیچ سهرمایهیەكی دیكه‌یان نییه و رۆژانه هێز و توانیان بۆ دابینكردنی ژیانی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌فرۆشن. ئه‌م چینه له كۆمه‌ڵگا ئه‌گه‌رچی رازاوەترین كۆشك و ته‌لار و، مودێرنترین كه‌ره‌سه‌كانی دونیای سه‌رمایه‌داری به‌رهه‌می ره‌نجی ئه‌وانه، ئه‌گه‌رچی چه‌رخی به‌رهه‌مهێنان به بێ ئه‌وان ناگه‌ڕێ و بانك و بۆرسه‌كان بێ ڕه‌ونه‌ق ده‌بن، به‌ڵام ژیانی خۆیان پڕه له كوێره‌وه‌ریی، نه‌داریی و برسیه‌تی. رۆژانه رێژەیەکی بەرچاو لە خه‌ڵكی هه‌ژار و بێ داهات له به‌ر نه‌داریی و برسیه‌تی گیان له ده‌ستده‌ده‌ن و، به ملیۆن كارتۆن خه‌و له سه‌ر شه‌قامی ڕازاوه‌ترین شاره‌كانی دونیا رۆژ ده‌كه‌نه‌وه.
له‌م قۆناغی سەرهەڵدان و تەشەنەسەندنی پەتای كرۆناداشدا كه هه‌موو دونیا توشی شوك بووە، ئه‌وه دیسان كرێكارانن كه سفره‌یان بێ ره‌ونه‌قتر بووه و هه‌ژاریی و بێ دەرەتانی زیاتر ته‌نگی پێهه‌ڵچنیون، له ماڵمانەوە و بێ‌کاری، بۆ خه‌ڵكی هه‌ژار و زه‌حمه‌تكێش مهرگێكهو، چوونه دهرەوهش بەرەوڕووی مه‌ترسییەكی دیكه‌یان ده‌كاتەوە. له‌و لاشه‌وه سیستمی گه‌نده‌ڵی سه‌رمایه‌داری به هه‌موو ده‌سه‌ڵات و جبهخانهكانیهوه له به‌رانبه‌ر ئه‌م ویروسەدا دەستەوەستانە و نێوه‌رۆكی راسته‌قینه‌ی خۆی وه‌ك رۆژی روون ئاشكرا كرد كه سه‌رمایه‌داری بۆ خزمه‌ت به كۆمه‌ڵگا جگه له به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و پڕ كردنی گیرفان و كه‌ڵه‌كه‌كردنی سه‌رمایه هیچ شتێكی بۆ مرۆڤایه‌تی پێ نیه.
یەکی مانگی مەی ئەمساڵ لەکاتێکدایە کە لە ئێران سەرەڕای هەموو نەهامەتیەکانی چواردەیە دەسەڵاتی دژە کرێکارترین رژیم، بەداخەوە پەتای کۆرۆناش بووەتە هۆکاری هەژاریی و نەداریی زیاتری چینی کرێکار‌و زەحمەتکێش و بەدڵنیاییەوە زۆربەی قوربانیانی ئەم پەتایەش هەر لەناو چینی هەژارو دەستکورتی کۆمەڵگادان. کۆماری ئیسلامی بە گوێنەدان بە ژیانی خەڵک و بەتایبەت کرێکاران و خۆپارێزییان لەبەرامبەر ئەم پەتایە، کە لەرێگەی دابینکردنی بژیوی ژیانیان و مانەوەیان لەماڵەکانیان مسۆگەر دەکرێ، بە پێچەوانەوە بە شاردنەوەی زانیاریی و ئاماریی راست و دروست لەسەر توشبوان و قوربانیانی کۆرۆناو کەمڕەنگ کردنەوەی مەترسییەکانی ئەم پەتایە، خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی ناچار کردوە بۆ دابینکردنی بژیوی ژیانی خانەوادەکانیان روو لەبازاڕەکانی کار بکەنەوە کە ئەمەش مەترسی توشبونیان بە پەتای کۆرۆنا زیاتر دەکات. دابینکردنی بژیوی ژیانی کرێکاران و زەحمەتکێشان سەرەتاییترین مافە کە دەبێت لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە دابینبکرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە بەرپرسانی رژیم بەدەیان ملیۆن دۆلار لە پرۆژە تیرۆریستییەکانیان لە وڵاتانی ناوچەکە و تاقیکردنەوە موشەکییەکانیدا خەرج دەکەن بەڵام ژیانی خەڵکیان بۆ گرنگ نەبووە و نیە.
لەم رۆژەدا وێڕای مەحکومکردنی سیاسەتی دژە کرێکاریی کۆماری ئیسلامی، بە بۆنەی رۆژی جیهانی کرێکار پیرۆزبایی لەسەرجەم کرێکارانی کوردستان دەکەین و سەری رێز و نەوازش دادەنوێنین بەرامبەر بەو کرێکارانەی لە پێناو ژیانێکی مەمرەو مەژیدا و بە هۆکاری جۆراجۆرە گیانیان لەدەستداوە. سڵاو دەنێرین بۆ گیانی هەرگیز نەسرەوتووی هەموو گیانبەختکردوانی رێبازی ئازادی و بەرابەری ئینسانەکان. سڵاو دەنێرین بۆ هەموو ژنان و پیاوانی کرێکار، بۆ ئەو کرێکارە خەباتکارانەی وەک رابەرانی پێشڕەوەی جووڵانەوەی کرێکاریی لە سیاچاڵەکانی کۆماری ئیسلامی‌دا لە ئازادی بێبەش کراون، یان بەهۆی رووداوەکانی کارەوە توشی زیانی جەستەیی بوون.
بژی ئازادی و بەرابەری
بژی سوسیالیزم
مەرگ و نەمان بۆ نیزامی ناعادڵانەی سەرمایەداری
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٠ی گوڵانی ١٣٩٩ی هەتاوی ٢٩ی ئەپریلی ٢٠٢٠ی زایینی