بە داخەوە هەواڵی مەرگی پێشمەرگەی فیداکار و جەسوری کۆمەڵە، هاوڕێ و هاوسەنگەری رۆژە سەختەکان کە بە روداوێکی ناخۆش و دڵتەزێن لە دەست چوو پێ گەیشت،.هاوڕێ مەحمود خەباتکارێکی چەپ و هۆشیاری ناو بزوتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان بوو کە دڵسۆزانە و شێلگیرانە لە ڕێکخراوی سازمانی پەیکار و دواتر ساڵی 62 بە ریزی پێشمەرگەگانی کۆمەڵە پەیوەست بوو. ناوبراو هاوڕێیەکی فیداکار و خۆنەویست و لەخۆبردوو بوو. بەمجورە خەڵکی کوردستان و بزوتنەوەی چەپ، تێکۆشەرێکی خەباتی یەکسانیخوازیی لە دەست دا. لێرەوە وێڕای رێز گرتن لە گیان و ناو و یادی، سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی ئازیزی هاوڕێ مەحمود ، منداڵەکانی و گشت هاورێیانی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان- کومیسیونی دەرەوی وڵات
2020.11.18