ڕۆژی سێشەممە ٢٧ی ڕێبەندانی ساڵی ١٣٩٩ی هەتاوی گەنجێکی تەمەن ٢٥ساڵ بە ناوی ئارمان کوهزادی خەڵکی گوندی گەزنە سەر بە پارێزگای سنە پەتی بۆ خۆی هەڵخست و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە گوێرەی ئەو هەواڵەی کە بە ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵە گەیشتووە هۆکاری ئەم خۆکوژییە هەژاری و کێشەی ماڵی بووە.
جێگای باسە، بەهۆی هەژاری و نەداری و نەبوونی کار، خەڵکی کورستانی ڕۆژهەڵات بە تایبەت گەنجان کە له ژێر گوشارێکی یەکجار زۆری ئابووریدان و هەر ئەو هۆکارە بووەتە هۆی زیاد بوونی ڕێژەی خۆکوژی
بە پێی داتاکانی ناوەندی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لەدەسپێکی ساڵی نوێی زاینییەوە تا ئێستا ۴۵ کەس لە ڕێی خۆکوژییەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.