بەداخەوە رۆژی پێنجشەممە ٢ی مانگی گوڵانی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی دایە عایشە مەولوودپور،دایکی هاورێی گیانبەختکردووی کۆمەڵە،هاورێ جەعفەر کوردنژاد لە شاری مهاباد ماڵئاوایی لەژیانکرد.
ئێمە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی دایە عایشە مەولوودپور لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پربەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری دایە عایشە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین
یادی دایە عایشە مەولوودپور بەرز و بەرێز بێ
ناوەندی راگەیاندنی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢ی گوڵانی ١٤٠٠ی هەتاوی
٢٢ی ئاوریلی ٢٠٢١ی زایینی