بە پێی هەواڵی گەیشتوو بەداخەوە رۆژی یەکشەممە ١٢ی مانگی گوڵان کاک محیەدینی لوتفی لە تەمەنی ٧٤ساڵیدا لە شاری سەقز ماڵئاوایی لە ژیانکردووە.
شایانی باسە کاک محیەدینی لوتفی کە کەسایەتییەکی ناسراو وجێگای رێز و متمانەی خەڵکی شاری سەقز بوو، هاوکات باوکی ئازیزی هاورێ فەریبا لوتفی یەکێک لە ئەندامانی کۆمەڵە و برا گەورەی هاورێ رەزا لوتفی کادری لەمێژینە و راوێژکاری کومیتەی ناوەندی و ئەندامی کومیسیۆنی دەروەی وڵاتی کۆمەڵە بوو.
ئێمە بە بۆنەی ماڵئاوایی لەژیانکردنی کاک محیەدینی لوتفی لە لایەن هەموو ریزەکانی کۆمەڵەوە پر بەدڵ سەرەخۆشی لە بنەماڵە وکەسوکاری و،بەتایبەت سەرەخۆشی لە هاورێیانمان رەزا وفەریبا لوتفی دەکەین وخۆمان بەشەریکی خەم وپەژارەیان دەزانین.
یادی ئازیزی کاک محیەدین لوتفی بەرزوبەرێز بێت.
سکرتاریەتی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
١٤ی گوڵانی ١٤٠٠ی هەتاوی
٤ی مەی ٢٠٢١ی زایینی