بەداخەوە ئاگادار كراینەوە كە هاوڕێ بەختیار فەخرولعولەمایی، هەڵسوڕاوی سیاسیو زیندانی سیاسی پێشووی كۆمەڵە گیانی بەخت كردوە.
سەرەڕای دەربڕینی خەمو پەژارەی خۆمان بە هۆی گیان بەختكردنی هاوڕێ بەختیار، سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەڕێزی فەخرولعولەماییو هەموو هاوڕێیانو خێزانی بەرێزیان دەكەین.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان