ڕۆژی پێنج شەممە 04/07 پارلمانی سوێد پانێلێکی لە سەر پرس و دۆخێ کورد لە ئێران بۆ ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی ڕۆژهەڵات ڕێکخست.
پانێلەکە لەلایەن حیزبی سوسیال دێموکراتی دەسەڵاتداری سوێد بەڕێوە چوو. نوێنەری هەر چوار حیزبی ناوەندی هاوکاری قسەوباسی خۆیان بۆ بەشداربوون کرد و دواتر وەڵامی پرسیار و تێبینی بەشداربووان ل پانێلەکە درایەوە.
لە لاێەن کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانەوە وەڤدێکی 8 کەسی بەشدار بوون ، هاوڕێ سەعدی موحەممەدپوور ئەندامی کومیتەی ناوەندی ، جەمیلەی ڕەحیمی ،ئاڕێز محەمەدی، حامد خانی ، ڕۆژیار فازڵی نەسەب ، لاوان محەمەدی ، شەهلا چەورەکە ، شەهرام وەحدانی .لە لایەن کۆمەڵەوە هاوڕێ سەعدی موحەمەدپور لە پانێلەکەدا قسەو باسێکی لە سەر پرسی کورد و پێشێلکاریەکانی کۆمارێ ئیسلامی دژ بە بزوتنەوەی ڕزگاریخۆازی و مافەسەرەتایەکانی گەلی کورد لە ئێران و ناوچەکە پێشکەش بە ئامادەبووان کرد. هەروها ئاماژەی بە سنورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵاتی کوردستان و باشوری کوردستان کرد کە چۆن کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەو سنورانەی کردوەتە مەیدانی کوشتو کوشتاری هەر ڕۆژەی کۆڵبەران کە بۆ بژیوی ژیانیان ناچارن کۆڵبەری بکەن تا کو ماڵ و منداڵیان بژێینن. لە بەشێکی دیکەی قسەکان دا هاورێ سەعدی خۆازیاری دەوروڕۆڵی وڵاتی سوئێد بوو کە پشتیوانی لە مافی سیاسی و کۆمەڵایەتی کورد بکات و دەورو ڕۆڵ بگێڕێت بۆ گەیشتنی گەلی کورد و کوردستانیان بە مافی نەتەوایەتی و کوردستانێکی ئازاد و ئاوەدان و دوور لە هەڵاواردن و ستەمی نەتەوایەتی.
کۆبونەوەکە دوای دو ساعەت ونیو کۆتایی پێهات و قەرایش درا کە لە داهاتودا لە سەر پرسی کورد ناوەندی هاوکاری بانگهێشتی دوبارە کەنەوە.