بە داخەوە لە ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەشەممەی٢٧٢٣ی کوردی بەرامبەر بە بە١٦/ ٣/٢٠٢٤ کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کارەساتی٣٦ ساڵەی هەڵەبجەی شەهید، هەروەها هاوکاتە لەگەڵ٣٦ ساڵەی کارەساتی شەهیدبوونی گوردانێک لە پێشمەرگەکانی کۆمەڵە. دیسانەوە کۆماری تێرۆریستی ئێرانی. هەر مە بەستەوە لەو ڕێکەوتدا پێشمەرگەیەکی دیکەی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێرانی، بە ناوی شوعەیب زارعی لە باشووری نیشتیمان تێرۆرکرد.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، وێرای ئیدانەکردنی بەردەوامی کردەوە تێرۆرسیتیەکانی کۆماری تێرۆریستی ئێرانی، تێرۆری شەهید شوعەیب ئیدانە دەکەین. لەو پێوەندییەدا وەک پارتی سەربەستیی کوردستان سەرەخۆشی ئاراستەی سەرکردایەتی و پێشمەرگەرکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان، و گشت ئەندامانی بنەمالەی شەهید شوعەیب دەکەین.
هەر لەو پێوەندییەدا داوا لە گشت ڕێکخراو کۆڕو کۆمەڵانی چاودێری مافەکانی مرۆڤ، گشت کۆنسۆلگەرییە بیانییەکان کە لە هەرێمی کوردستان دەکەین، کە چی دیکە بینەری بێکردەوە و بێدەنگی ئەو هەموو کارەساتە بەردەوامانە کە لە لایەن رێژیمی داگیرکەری ئیرانەوە، دەکرێتە سەر کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان نەبن، و خاوەنی هەڵویستی کرداری بن. ڕێگە نەدەن لە پێشچاوی ئەوانەوە کوردستانیان هەر ڕۆژەو بە بیانوویەک قەتڵ و عام بکرێن.
بە پێێ لێدوانی یەکێک لە بەرپرسانی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە کە تێرۆریستەکە نەیتوانیوە دەرباز ببێت، و هەر چەند کاتژمێر پاش کارەساتەکە تێرۆریستەکە لە لایەن ئاسایشی هەرێمی کوردستانەوە دەستگیرکراوە. بەو هیوایە ئەو تاوانبارە بە سزای خۆی بگات و بە فشاری کۆماری سێدارە بەر بە کەیسەکەی لە چوارچێوەی تێرۆر نەگیرێت. ئەوە جۆرە فایلە ئاشکرایانە دەتوانن ببنە باشترین بەڵگەی حاشالێنەکراوی کۆماری سێدارەی ئێرانی لە بەرامبەر ڕۆڵەکانی کوردستاندا، لە ئاست دادگای نێودەوڵەتیدا.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٧ی ڕەشەممەی٢٧٢٣ی کوردی بەرامبەر بە بە١٧/ ٣/ ٢٠٢٤