بەرەی مقاومەت (محور مقاومت) نازناوێکە بۆ ئاماژەدان بە هاوپەیمانییەکی ناوچەیی کە چەندین هێزی دەوڵەتی و ناوچەیی لە خۆ دەگرێت کە ڕێژەیەکی بەرچاویان لە بواری ئایینیەوە هەڵگری ئیدئۆلۆژی ئیسلامی سیاسی شیعەن. پێکهاتنی بەرەی مقاومەت لە دوای سەرهەڵدانی شۆڕشی گەلانی ئێران لە ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی و بە پاساوی بەرگری و داکۆکی لەو بزووتنەوانەی کە دژی دەسەڵاتخوازی و داگیرکاری وڵاتانی ڕۆژاوایی و بەتایبەت ئیسرائیل و ئامریکا، چالاکیان دەکرد، هاتە ناو گۆڕەپانی سیاسی ناوچەکە و جیهاندا.
ئێران بە بەکار هێنانی سوریە (لە سەردەمی حافز و بەشار ئەسەد) وەک وڵاتێکی سەربەخۆ و چەندین گرووپی بە وەکالەتیش لەوانە، حەشدی شەعبی عێراق (پێکهاتوو لە زیاتر لە ١٤ گرووپی شیعەی سەر بە ئێران)، حیزبوڵڵای لوبنان، ئەنساروڵڵای یەمەن (حووسیەکان) و حەماس و جەهادی ئیسلامی فەلەستین (بە جیاوازی گرووپەکانیتر ئەو دوو گرووپە، موسڵمانی سوننەن)، هەوڵی خۆی چڕ کردبووەوە بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانی لە چوارچێوەی (هلالی شیعە)دا.
یەکێک لە ستراتژییە سەرەکییەکانی بەرە مقاومەت بریتییە لە زیادکردنی توانای سەربازی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو هەڕەشانەی کە مەترسین لەسەر بوونی ئەم بەرەیە. هەروەک ڕوونە ئەو وڵاتانەی کە لە دەورووبەری وڵاتی ئێران جێگیرن، بە گشتی وڵاتە ئیسلامیە سوننەکانن، هەر بۆیە بەهێزکردنی پێگەی شیعەکان لە ناوچەکەدا بۆ بەدی هێنانی (هلالی شیعە) کە ئامانجی سەرەکی وڵاتی ئێرانە بە پاساوی سنووردارکردنی چالاکیەکانی وڵاتی ئیسرائیل، یەکێک لە ئامانجە ستراتژیەکانی سازکردنی ئەو بەرەیەیە کە دەتوانێت وەک پشتێنەیەکی ئەمنی ئێران لە بەرکەوتەکانی شەڕی ڕاستەوخۆ لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژاوایی و ئامریکا و ئیسرائیل بپارێزێت و شەڕ لە سنوورەکانی خۆی دوورکاتەوە و تا دەتوانێت بە یارمەتی ماڵی و نزامی، گرووپە بە وەکالەتەکانی وەک هێزێکی گوشار بۆ سەر وڵاتانیدیکە بەکاربێنێت.
ئێران ئەگەرچی لە ڕێگای پروپاگەندا وا نیشان دەدات کە ئەو بەرەیە تا چ ڕادە سەرکەوتووە و دەتوانێت لە بواری نزامی و هەواڵگریەوە بەهێز بێت، بەڵام لە ڕاستیدا ئەو ڕووداوانەی کە دوای ٧ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٣ی زایینی، ڕوویانداوە دەریخست کە هیچ ئەوەیکە بەرەی مقاومەت ناتوانێت ئێران لە هێرش و هەڕەشە دەرەکیەکان بپارێزێت بەڵکوو سەبارەت بە پاراستنی خۆشیان زۆر لاوازن و تا ئێستاش تەنیا ویستێک نەبووە بۆ لە ناوبردنیان دەنا ئەوەی کە تا ئێستاش توانیویانە بمێننەوە هی هێز و توانی خۆیان نەبووە.
شکستە یەک لە دوای یەکەکانی کۆماری ئیسلامی بە هێرشی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە ٧ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣ی زایینی دەستی پێکرد. کۆماری ئیسلامی بە هەڵە پێی وابوو کە ئەم هێرشە شکستێکی قەرەبوو نەکراوە دەبێت بۆ ئیسرائیل. لێکدانەوە هەڵەکانی ڕێبەرانی کۆماری ئیسلامی و بە تایبەت عەلی خامنەیی و فەرماندەکانی سپای پاسداران، ڕێخۆشکەر بۆ ئەو بڕیارانە کە لە ڕاستیدا شکستی یەک لە دوای یەکیان بۆ ئێران لێکەوتەوە. دوای ئەم هێرشە ئیسرائیل کاردانەوەی خێرای هەبوو و توانی لە ماوەی کەمتر لە ١٥ مانگدا پێگەی خۆی لە ناوچەکەدا بەهێزتر بکات. ئەم ڕێوشوێنانە بریتی بوون لە ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەرفراوان دژی حەماس و وێرانکردنی بنکە سەربازییەکانی ئەو گرووپە و تیرۆرکردنی سەرکردە باڵاکانی وەک یەحیا سینوەر، ساڵح ئەلعروری و ئیسماعیل هەنیە. هەڵەیەکی دیکەی کۆماری ئیسلامی کاتێک بوو کە داوای لە حزبوڵڵای لوبنان کرد هێرش بکاتە سەر سنوورەکانی باکووری ئیسرائیل بۆ پشتیوانی لە حەماس. ئیسرائیل لە سەرەتادا چەندین جار هۆشداریی بە حزبوڵڵا دا بۆ ئەوەی ئەو هێرشانە بوەستێنێت، بەڵام کاتێک ئەو هۆشدارییانە بە جددی وەرنەگیرا، ئیسرائیل ئۆپەراسیۆنێکی بە ناوی “نزمی نوێ” دەستپێکرد، کە ئەنجامێکی سەرسوڕهێنەری لێکەوتەوە. لەوانە لەناوبردنی ناوەندەکانی فەرماندەیی و کەرەستە نزامیەکانی حیزبوڵڵا و کوشتنی سەرکردە باڵاکانی حزبوڵڵا لەوان حەسەن نەسروڵڵا بوو. ئەم پێشهاتانە بەتەواوی هاوکێشەکانی ناوچەکەیان گۆڕی و دەریخست کە حیزبوڵڵای لوبنان هاوشێوەی حەماس توانای بەرەنگاربوونەوەی هێرشە بەربڵاوەکانی ئیسرائیلی نییە.
بەڵام لە ڕاستیدا ئەو ڕووداوانە تەنیا دەستپێکی شکست و داڕمانەکانی هەژموونی ئێران لە ناوچەکەدا بوو، هەلگیرسانی ناڕەزایەتیە ناوخۆیەکانی وڵاتی سووریە و ڕووخانی دەسەڵاتی بنەماڵەی ئەسەد، لە کەمتر لە ١٠ ڕۆژدا، کە لە بەرەی مقاومەتدا ڕۆڵی سەرەکی بۆ ئێران هەبوو
ئێران پێشتر یارمەتی پاراستنی ڕژێمی ئەسەدی لە دوای ڕاپەڕینی جەماوەری و شەڕی ناوخۆی لە ساڵی ٢٠١١ی زایینی دابوو، ڕژیمی تاران لە نێوان ٣٠ تا ٥٠ ملیارد دۆلاری لە سوریە خەرج کردووە و هەروەها زیاتر لە دوو هەزار سەرباز و فەرماندەی سەربازی ئێران لەوێ کوژراون، هەرچەند ئێرانیش ڕایگەیاندووە کە ئەوان وەک “ڕاوێژکاری سەربازی” چوونەتە ئەوێ. سوریە ڕێڕەوێکی گرنگ بوو بۆ گواستنەوەی کەرەستەی نیزامی و هاوکارییەکانی ئێران بۆ حزبوڵڵای لوبنان و گروپە چەکدارەکانی دیکەی ناوچەکە. عەلی خامنەیی سوریەی بە “هێڵی پێشەوەی بەرخۆدان” ناودەبرد، هێڵێک کە پوڵ و خوێنێکی زۆری بۆ خەرجکرا، بەڵام لە ماوەی دە ڕۆژدا ڕووخا.
ڕووخانی حکوومەتی بەشار ئەسەد، پایەی ستراتژیکییەکانی کۆماری ئیسلامی هەژاند. ئەسەد ڕۆڵێکی بێهاوتای هەبوو لە گواستنەوەی چەک و هاوئاهەنگی ئۆپەراسیۆنەکان و دروستکردنی ناوچەیەکی ستراتیژی بەهێز. بەبێ ئەو بەرەی خۆڕاگریە، هاوپەیمانییەک کە ساڵانێک بە ئامرازی سەرەکی ڕژیمی ئێران بۆ وەستانەوە لە بەرامبەر ئیسرائیل، ئامریکا و هەندێکجاریش عەرەبستان دادەنرا، لە دۆخێکی زۆر لاوازدایە. سووریەی ئەسەد بڕبڕەی پشتی ئەم بەرەیە بوو. ئێران نزیکەی ٦٠٠ بنکەی سەربازی لە سووریە دامەزراندبوو و بە گوتەی فەرماندەی سوپای پاسداران لە ساڵی ٢٠١٨ی زایینیدا زیاتر لە ١٠٠ هەزار هێزی سەر بە سوپای پاسداران لە سووریا جێگیر ببوون. لەدەستدانی سوریە بە مانای پچڕاندنی پەیوەندی وشکانی لەگەڵ حزبوڵڵا و گروپەکانی دیکەی هاوپەیمانی کۆماری ئیسلامی دێت.
سوریە یەکێک لە دەمارە سەرەکیەکانی ڕژیمی تاران بوو بۆ دەربازبوون لە گەمارۆکان و دابینکردنی بودجە و چەک بۆ گروپە بە وەکالەتەکانی. حکومەتی ئەسەد یارمەتی تارانیدەدا بۆ فرۆشتنی نەوت و هاوردەکردنی ئەو کەلوپەلانەی گەمارۆیان لەسەر بوو و هەروەها دابینکردنی پارە بۆ گروپە بەوەکالەتەکانی لە سەرچاوە نایاساییەکانی وەک بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە. بەڵام دەرئەنجامی کاریگەرتری ڕووخانی ئەسەد ئەو بۆشاییەیە کە لە “تیۆری و بیردۆزی بەرگری” کۆماری ئیسلامیدا دروست بووە. ساڵانێکە دەسەڵاتدارانی ئێران دەڵێن “دەبێت بەرگریکردن لە ئێران لە دەرەوەی سنوورەکانیەوە دەست پێبکات”. ئەم ستراتیژە کە دەیان ملیارد دۆلاری تێچوو بووە، بە شێوەیەکی کاریگەر لەناوچووە. لۆژیکی سیاسی وادەکات کە پێداچوونەوە بەم ستراتێژیەدا بکرێت. بەڵام پێداگری خامنەیی له سەڕ کۆنتڕۆڵکردنەوەی سوریە و زیندووکردنەوەی “مقاومت” دەریدەخات که ڕژیم له سەڕ شتێکیتر جگه له لۆژیکی سیاسی بڕیار دەدات.
ڕووداوەکانی سووریە بەرەی مقاومەتی ئێرانی تا ڕادەیەکی زۆر بەرەو هەڵدێر بردووە. ئێران هیچ گروپێکی بە وەکالەتی چالاکی لە ناوچەکەدا نییە، جگە لە حوسییەکان لە یەمەن و تا ڕادەیەکیش میلیشیا شیعەکانی حەشدی شەعبی لە عێراق، کە ئەمەش داڕمانێکی بێ وێنەی هێژموونی سیاسی و نیزامی ئێرانە لەو ناوچەکەدا. بنیامین نتانیاهو سەرۆک وەزیران و ئیسڕائیل کاتز وەزیری بەرگری ئێسرائیل، لەو باوەڕەدان کە پێویستە حوسییەکان وەک هێزێکی بە وەکالەت بۆ کۆماری ئیسلامی لەناو ببردرێت تا دواتر بپڕژێنە سەر ڕژیمی ئێران، ئەوە لاکاتێکدایە کە دەیڤید بارنیا، سەرۆکی مۆساد، خوازیاری هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر کۆماری ئیسلامی بووە و پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە لەبری ئەوەیکە ڕووبەڕووی گرووپە بە وەکالەتەکانی ئێران ببینەوە، پێویستە “سەری مار”، واتە ڕژیمی تاران بکەینە ئامانج. ئەم هەڵوێستە پێشتریش لەلایەن بارنیاوە وروژێنرابوو، کە ئیسرائیل دەتوانێت دەستی بگات بە کۆماری ئیسلامی و هەموو هێزە بە وەکالەتەکانی کە لە ماوەی ئەو ١٥ مانگەی ڕابردوو بە باشی سەلمێندرا. ئەم دۆخە ئەوە دەردەخات کە ڕەنگە لە هەر ساتێکدا هەردوولا بچنە ناو شەڕێکی ڕاستەوخۆ و بەربڵاوەوە.
سەبارەت بە حەشدی شەعبیش لە عێراق، بەڵگەکان ئەوە دەردەخەن لە درێژەدان بە پشتیوانییە ئاشکراکانیان بۆ ئامانجەکانی ڕژیمی تاران کشاونەتەوە. سەفەری ئەو دوایانەی سەرۆک وەزیرانی عێراق، محەممەد شیاع سوودانی و چاوپێکەوتن لەگەڵ دەسەڵاتدارانی تاران و عەلی خامنەیی، دوو گریمانەی خستۆتە بەر چاو، یەکەم ئەوەیکە زۆربەی کاربەدەستانی ئێران لەو باوەڕەدان کە ئێران لە بواری بەرەی مقاومەت شکستی هێناوە و نابێت زیاتر بچێتە ناو ئەو کایەیەوە کە ئاکامی تەنیا لەناوچوونی زووتری ڕژیمی ئێرانە، بەڵام لە لایەکی دیکەوە عەلی خامنەیی کە قسەی کۆتایی دەکات داوادەکات لە بەغدا کە حەشدی شەعبی لە چالاکیەکانی بەردەوام بێت کە دەتوانێت دەوڵەتی عێراق بخاتە ناو دوو بەرداشی بەرژەوەندی ناسیۆنالیزمی ئێرانی یان خود بەرژەوەندی ناسیۆنالیزمی عێراقی، کە ئەوەش بۆ شیاع سوودانی تاقیکردنەوەیەکی دژوارە، بەڵام دەرنەکەوتنی سەرکردەکانی حەشدی شەعبی لە میدیا عێراقیەکان و نەبوونی هەڵوێستی ئاشکرایان سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەو دواییانە، وادەردەخات تاران نابێت بە هیوای بەغدا بێت.
دوای ئەو گۆڕانکاریانەی ناوچەکە، ڕوونە کە ئامانجی سەرەکی کۆماری ئیسلامی لەمەودوا تەنیا مانەوەی خۆیەتی. هەر بۆیە ئێران هەوڵ دەدات پێگەی خۆی سەر لە نوێ قایم بکاتەوە بکاتەوە، ئەوەی لە بەرەی مقاومەت دەمێنێتەوە بەهێزی بکات و پێداچوونەوە لە پەیوەندییە جیهانی و ناوچەییەکاندا بکاتەوە بۆ ئەوەی لە بەرامبەر هەرجۆرە کردەوەی دەوڵەتی نوێی دۆناڵد ترامپ دا، بتوانێت شتێکی بۆ دانووساندن هەبێت. بە چاو خشاندنێک بەسەر وتاری “موساد فارس بولۆس” ڕاوێژکاری دۆناڵد ترامپ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، سەرۆکی نوێی ئەمریکا سێ ئامانجی سەرەکی سەبارەت بە ڕژیمی تاران هەیە: یەکەم ئەوەیکە کۆماری ئیسلامی ئێران لە هیچ هەلومەرجێکدا نابێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت. دووهەمیش ڕووبەڕووبوونەوەی بەرنامەی مووشەکیی تارانە کە بە هەڕەشە بۆ سەر ئیسرائیل و وڵاتانی ناوچەکە دادەنرێت و سێیەمیش نەهێشتنی هەڕەشەی گروپە بە وەکالەتەکانی کۆماری ئیسلامییە لە ناوچەکەدا. هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر ترامپ بگەڕێتەوە سەر دەسەڵات، جارێکی دیکە سیاسەتی “زۆرترین فشار” لەدژی کۆماری ئیسلامی جێبەجێ دەکات.

ئەگەرچی ڕژیمی ئێران و عەلی خامنەیی کێشە دەرەکیەکانیان کەم نیە بەڵام لە ناوخۆی ئێرانیش، کێشەی زۆری ئابووری و ناڕەزایەتیە گشتیەکان لە بواری جۆراوجۆردا و هەروەها بابەتی هەڵبژاردنی ڕێبەری داهاتووی ئێران و جێگرەوەی عەلی خامنەیی، گوشاری دوو هێندەی بۆسەر ئەو ڕژیمە زیاد کردووە. سەرکردایەتی کۆماری ئیسلامی سەرەڕای ئاگاداربوون لە لاوازییە پێکهاتەییەکان و گوشارە نێودەوڵەتییەکان، خۆبەدەستەوە نادات. خامنەیی لەلایەک هەڕەشەی دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی و کۆنتڕۆڵکردنەوەی سوریە دەکات و لەلایەکی دیکەشەوە لەڕێگەی جەواد زەریف و دیپلۆماتکارانی دیکەوە پەیام بۆ دانوستان و گفتوگۆ دەنێرێت، بەڵام پێدەچێت ئەمریکا و ئیسرائیل و تەنانەت ئوروپاش ئاگاداری مەترسییەکانی بەهێز بوونی کۆماری ئیسلامی بن و ڕێگە نەدەن ئەم ڕژیمە بۆ جارێکی دیکە بگەڕێتەوە بۆ دەورانی شانازیەکانی و دووبارە هێزێکی تۆکمە لە ناوچەکەدا بۆ خۆی دەستەبەر بکات. لەم هەلومەرجەدا دەوڵەتی ترامپ هەوڵ دەدات لە ڕێگەی تێکەڵەیەک لە گوشاری سیاسی، ئابووری و تەنانەت سەربازیش کۆماری ئیسلامی بگەڕێنێتەوە سەر مێزی دانوستان. ئامانجی ئەم دانوستانانە گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی توندتر لە JCPOA)) بەرجامە کە بە شێوەیەکی کاریگەرتر بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکانی ئێران ڕابگرێت. سەرەڕای بانگەوازی گشتی بنیامین نتانیاهو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بۆ گۆڕینی ڕژێم لە ئێران، ئیسرائیل چاوەڕێی ئەوە دەکات بزانێت ترامپ چی دەکات و ئێران چۆن وەڵام دەداتەوە.
ئاوێتەبوونی هەلومەرجی نێودەوڵەتی، ناوچەیی و ناوخۆیی هەلێکی مێژوویی بۆ تێپەڕاندنی کۆماری ئیسلامی ڕەخساندووە. ناڕەزایەتییە جەماوەرییەکان و بزووتنەوە مەدەنییەکان نیشان دەدەن کە گەلی ئێران لە دیاریکردنی داهاتووی وڵاتدا ڕۆڵێکی گرنگیان هەیە. بەڵام پرسیاری سەرەکی ئەوەیە، ئایا ئۆپۆزسیۆنی دەرەوە و ناوخۆی ئێران ئامادەن لەم دەرفەتە مێژووییە کەڵک وەربگرن؟ یان ئەم دەرفەتە لەدەست دەدەن و بەردەوام دەبن لە کۆکردنەوەی خالە لاوازەکانی بەرامبەرەکەیان بۆ پروپاگاندا دژی یەکتر؟