دوانیوەڕۆی رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ٢٨/١٢/٢٠١٤ لە شاری هەولێر وەفدێکی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی نوێنەرایەتی حیزبی دێمۆکراتی کورد لە سوریەیان کرد .
لەم دانیشتنەدا قسە و باسێک لەسەر بارودۆخی کوردستانی رۆژئاوا کرا و تەئکید لەوە کراوە کە تاکە ڕێگاچارەی سەرکەوتن لەو شەڕەی کە لەلایەن داعشەوە تووشی بووە یەکڕیزی و یەک هەڵوێستی لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی رۆژئاوایە و لەم نێوانەدا هەر دوو لایەنی ئەنەکەسە و تەڤدەمەوە و کورد لەو پارچەیە دەتوانێ بە یەکڕیزی و یەکدەنگی بە سەرکەوتنی زیاتر بگات لەو ناوچانەی شەڕی تێدایە و بەتایبەت لە کۆبانی.
تەوەرەێکی تری باسەکان لەسەر بارودۆخی کوردستانی رۆژهەڵات بوو کە لەلایەن هەر دوو لایەنەوە بیروڕا ئاڵوگۆڕ کرا و لە کۆتاییدا هەر دوو لایەن جەختیان لەسەر پێوەندی و هاوکاری لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵات و رۆژئاوا کردەوە،
لەم دانیشتنەدا وەفدی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان پێکهاتبوو لە هاوڕێیان: رەزا کەعبی –بەرپرسی دەستەی کارگێریی کۆمەڵە ، محەمەد فەرهادزادە _ جێگری پێوەندییەکانی کۆمەڵە لە هەولێر، کە لەلایەن بەڕێزان: بێهجەت بەشیر- ئەندامی مەکتەبی سیاسی و نوێنەری (الپارتی) لە هەرێمی کوردستان، عەبدۆ حەشۆ- ئەندامی لق، محەمەد عەلی، عوسمان مەناف، عوسمان حەسەن و ئەحمەد حەسۆ کادرانی حیزبەوە پێشوازیان لێوە کرا.