بەداخەوە ئاگاداركراینەوە كە دوێنێ سێشەممە 5ی رەشەمەی 1393ی هەتاوی، دایە هاجەر مارابی، دایكی شەهیدی سەربەرزی كۆمەڵە هاوڕێی گیانبەختكردو هیدایەت ئەحمەدی ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
هاوڕێ هیدایەتی ئەحمەدی ناسراو بە هیدایەتی ماراو لەشەڕی قارەمانانەی خەنەبای كامیاران گیانی بەخت كرد.
دایە هاجەر بەردەوام هاوڕێو دایكی هاوڕێیانی كۆمەڵەو پاڵپشتی هاوڕێكانی كوڕەكەی بوو.
ئێمە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی مارابیو ئەحمەدیو هاوڕێمان موزەفەری ئەحمەدیو هەموو خانەوادەو كەسوكاری بەڕێزیان دەكەینو هیوادارین دوا خەمی ژیانیان بێت.
كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان