رۆژی ٨ی مارسی ٢٠١٥ی زایینی بەرانبەر بە ١٧ی رەشەمەی ١٣٩٣ی هەتاوی بە بۆنەی رۆژی جیهانی ژنانەوە مەراسمێک بە بەشداری کادر وئەندامان وپێشمەرگەکانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵە بەرێوە چوو.
سەرەتای رێوڕەسمەکە بە سرودی بانگەواز، سرودی رەسمی کۆمەڵە دەستی پێکردو دوای چەند ساتێک وەستان بە بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی هەموو ژنان وپیاوانی ئازادی خواز ویەکسانیخواز، راگەیاندنی کۆمیتەێ ناوەندی کۆمەڵە لە لایەن هاۆڕێ وەلی رۆستەمی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی کۆمەڵە پێشکەش کرا.
دواتر هاۆڕێ سارا رۆستەمی راگەیاندنی رێکخراوی ئاسۆی ژنی کوردی پێشکەش کرد، پاشان هاۆڕێ مریەمی باڵەنگی پارچە شعرێکی خۆێ پێشکەش بە ئامادە بوان کرد.
مەراسمەکە بە چەند گۆرانییەک بە دەنگی هاوڕێ مریەمی رەزایی و چەندین پەخشان و شیعر لەلایەن هاوڕێیانی پێشمەرگە کۆتایی پێهات.