خۆپیشاندانه‌کانی شاری مه‌هاباد و شاره‌کانی تری ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان په‌یامێکی ڕوون و ئاشکرای ناڕه‌زایی کورده له ڕۆژهه‌ڵات له به‌رامبه‌ر سته‌مکاریه‌کانی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئایا ده‌کرێت ئه‌و شه‌پۆلی ناڕه‌زاییه‌ی رۆژهه‌ڵات وه‌ک په‌یامێکیش سه‌یر بکرێت بۆ لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات؟
سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان ده‌ڵێت به‌ڵێ په‌یامێکیشه بۆ هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات و به جۆرێک خه‌ڵک ده‌ڵێت یه‌کگرتووی هه‌بێت و یه‌کگرتوو بن و ده‌شڵێت ئه‌م ناڕه‌زایی ده‌ربڕینانه په‌یامێکی ڕاشکاوانه و ئاشکرایانهشه بۆ ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران که چیی دی ئه‌و جه‌ور و سته‌مه مایه‌ی قه‌بوڵ کردن نابێت.
هاوڕێ عومه‌ری ئێلخانیزاده ده‌ڵێت ته‌واوی ڕێکخراوه‌کانی ژنان که سه‌ر به لایه‌نه سیاسیه‌کانن (دیموکراته‌کان و کۆمه‌ڵه‌کان) ڕاگه‌یاندنیان داوه و جۆرێک له هاوبه‌شی و هاوئاهه‌نگی هه‌بووه بۆ سه‌رگرتنی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیانه.
به‌ڵام لێره‌دا پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕاگه‌یاندنانه و ئه‌و جۆره به‌شداریکردنانه هێنده‌ی گه‌وره‌یی ڕووداوه‌کان ده‌بن؟
به‌ڕیز ئێلخانیزاده ده‌ڵێت به داخه‌وه هێشتا لایه‌نه سیاسیه‌کانی ڕۆژهه‌ڵات (کۆمه‌ڵه‌کان و دیموکراته‌کان) هه‌ستیان به گه‌وره‌یی بزووتنه‌وه‌یه‌ک نه‌کردووه که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستانه و وه‌ک ده‌ڵێت “یا باشتر ئه‌وه‌یه بڵێم به‌رپرسانه به‌رامبه‌ر به ئه‌رک و وه‌زیفه‌ی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه ناجوڵێینه‌وه.”
به‌ڵێن ساڵح وتووێژی له‌گه‌ڵ عومه‌ری ئێلخانیزاده، سکرتێری گشتی کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران کردووه.
زانیاری زیاتر له ده‌قی وتووێژه‌که‌دایه: