لەگەڵ رێزو سڵاو، خۆشحاڵی خۆمو هاوڕێیانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان بە بۆنەی رزگاربوونتان لە پیلانی تیرۆریستی دەردەبڕم. دڵنیام ئەم جۆرە هەوڵە ترسنۆكانە، نەك ئیرادەی خەباتكارانەی گەلی كوردستان بۆ ماف ئەستاندن كەم ناكاتەوە، بە پێچەوانەوە دەبێتە هۆكاری بەرخۆدانی هەرچی زیاتر بۆ مسۆگەركردنی ئازادیو دێمۆكراسی.
براتان
عومەر ئێلخانیزادە
سكرتێری گشتیی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
23/11/2015