بەبۆنەی یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی كۆماری كوردستان چەندین رێوڕەسم لەدەرەوەی وڵات بەڕێوەچوو و وەفدی كۆمەڵە لەو وڵاتانە بە پەیامێك بەشداریی تێدا كرد.
رۆژی 22/1/2016 وەفدێكی كۆمەڵە لەسەر بانگهێشتی كومیتەی حیزبی دیموكراتی كوردستان لەنۆروێژ بەشداری لە رێوڕەسمی یادی 70 ساڵەی كۆماری كوردستان كرد.
لە رێوڕەسمەكەدا كە ژمارەیەك لە حیزبە كوردستانییەكان بەشداربوون، وەفدی كۆمەڵە كە بریتیبوون لەهاوڕێیان سەعدون كاكەباوەو موحسین مورادی ئەندامانی كومیتەی ناوەندی كۆمەڵەی زەحمەتكێشان بە پەیامێك كە لەلایەن هاوڕێ سەعدون خوێندرایەوە یادی دامەزراندنی كۆماری كوردستان پیرۆز كرا.
هەر بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری كوردستان رۆژی 23/1/2016 وەفدێكی كۆمەڵە لەسەر بانگهێشتنی فەرمی كومیتەی بریتانیای حیزبی دیموكراتی كوردستان بەشداری رێوڕەسمێكیان لەشاری لەندەن كرد.
وەفدی كۆمەڵە كە بریتین بوون لە هاوڕێیان: وەلی رۆستەمی، ئەندامی كومیتەی ناوەندیی، حەمید مورتەزا زادە، راوێژكاری كۆمیتەی ناوەندییو دڵشاد كەریمی ئەندامی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان پەیامی پیرۆزبایی یادی 70 ساڵەی دامەزراندنی كۆماری كوردستانیان پێشكەش كرد.
هەر بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی كۆماری كوردستان، رۆژی 23/1/2016 وەفدێكی كۆمەڵە لە وڵاتی دانمارك لەسەر بانگهێشتی كومیتەی حیزبی دیموكراتی كوردستان لەو وڵاتە بەشداری رێوڕەسمێكیان كرد کە لە کۆپنهاگ بەڕێوەچوو.
وەفدی كۆمەڵە پێكهاتبوون لە هاوڕێیان: ئەمیر مسباح راوێژكاری كومیتەی ناوەندی، پەرویز ئەنساری ئەندامی كۆمەڵە، سالار ئەمجەدی ئەندامی كۆمەڵە بەشدارییان لە رێوڕەسمەكە كردو پەیامێكیان پێشكەش بە ئامادەبووان كرد.