بەبۆنەی 26 رێبەندان ساڵرۆژی راگەیاندنی خەباتی ئاشكرای كۆمەڵە، رێوەڕەسمێكی شكۆدار لە ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵە لە ئوردوگای بانەگەورە بەڕێوەچوو.
كاتژمێر 3ی پاشنیوەرۆی رۆژی هەینی، 25ی رێبەندانی 1392، بەبۆنەی رۆژی كۆمەڵە بەبەشداری ئەندامانی كۆمیتەی ناوەندیو كادرو پێشمەرگەكانی كۆمەڵەو ژمارەیەكی بەرچاو میوان لە حیزبو لایەنە كوردستانیەكان، رێوڕەسمێكی شكۆدار لەناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لە ئوردوگای بانەگەورە بەڕێوەچوو.
سەرەتای رێوڕەسمەكە بە سرودی بانگەواز، سرودی رەسمی كۆمەڵەو چەند ساتێك بێدەنگی بۆ رێزگرتن لەگیانی پاكی هەموو گیانبەختكردوانی كۆمەڵەو سوسیالیزمو بزوتنەوەی ئازادیخوازنەی كوردستان دەستی پێكرد.
پاشان هاوڕێ عومەر ئیلخانیزادە، سكرتێری گشتی كۆمەڵە بەم بۆنەوە چەند وتەیەكی پێشكەش كرد.
لەبەشێك لە وتەكانیدا یادێكی لە هاوڕێی گیانبەختكردو، كاك حەمە حسەینی كەریمی كردو دەورونەقشی ئەوی لەسەرهەڵدانی كۆمەڵەو گەشەكردنی بیری ئازادیخوازی هەڵسەنگاند. هاوڕێ عومەر باردودۆخی ناوچەكە لەپاش شەڕی یەكەمی جیهانی خستەبەر باسو تیشكی خستەسەر گۆڕانكارییەكانی ساڵانی رابردوو ناوچەكەو بارودۆخی ئێرانو كوردستانو بزاوتی كوردی.
لە بەشێكی دیكەدا هاوڕێ عومەر تیشكی خستەسەر سیاسەتەكانی كۆمەڵە لەسەر مەسەلەی كورد لە هەموو ناوچەكەو سەبارەت بە سیاسەتەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەمەڕ ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی، حیزبە سیاسییەكانی رۆژهەڵات، پرسی یەكگرتنەوەی كۆمەڵەو پێویستی بەرەیەكی كوردستانی چەندین قسەوباسێكی پێشكەش كرد.
رێوەڕەسمەكە بە پێشكەكردنی سرود لەلایەن گروپی سرودی لاوانی كۆمەڵەو چەندپارچە پەخشانێك رازێنرایەوە.
لەو مەراسیمەدا چەندین حیزبو رێكخراوی كەسایەتی كوردستان بروسكەی پیرۆزباییان بەبۆنەی رۆژی كۆمەڵەوە نارد كە ناوی ژمارەیەكیان بەم جۆرەیە:
یەكێتی نیشتمانی كوردستان، پەیوەندییەكانی كوردستانی
پارتی دیموكراتی كوردستان، لقی 21
بزوتنەوەی گۆڕان، ژووری پەیوەندی سیاسی
بەڕێز شیخ كامیل قادر سەعید، راوێژكاری مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ كاروباری شەهیدان
پارتی دیموكراتی كوردستان، لقی 4
حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، كۆمسیۆنی پەیوەندییەكان، لقی سلێمانی
یەكێتی نیشتمانی كوردستان، مەڵبەندی رێكخستنی سلێمانی، كۆمیتەی مامەیارە
مەكتەبی سیاسی حیزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
سازمانی خەباتی كوردستان، پەیوەندیەكانی سلێمانی
پارتی ئازادی كوردستان، پەیوەندیە گشتیەكان
یەكێتی دیموكراتی كوردستان – ئێران
موقەدەم پۆڵا حەكیم عەبدوڵا، لیوای یەكی دژە تیرۆر
یەكێتی لاوانی دیموكراتی لەكوردستانی عێراق
بزوتنەوەی دیموكراتی گەلی كوردستان
رێكخراوی لاوانی پێشڕەو
رێكخراوی خوێندكارانی پێشڕەو
رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد