بەداخەوە ئاگادار كراینەوە ئەمرۆ چوارشەممە 13ی گەلاوێژ، كاك ئەسەد زەندی، هاوكارو دڵسۆزی كۆمەڵەو برای هاوڕێ سادق زەندی، ئەندامی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەشاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
كاك ئەسەد كەسایەتییەكی خۆشناوو هاوكارو پشتیوانی هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵە بوو كە ساڵانێكی زۆر تیمەكانی هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵەی لەماڵەكەی خۆی لەئامێز گرتووەو بەردەوام بەرگریی لە سیاسەتەكانو رێبازی كۆمەڵە كردوە.
هاوڕێ ئەسەد زەندی كە لەسەرەتای شۆڕشی گەلانی ئێران لەساڵی 1357 بەهۆی نەخۆشییەوە لەناوجێگادا كەوتبوو، بەڵام هەرگیز وازی لە سیاسەتو كاری سیاسی نەهێناو لەماوەی دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی هەمیشە لایەنگری ئازادیو مافی خەڵكی كرێكارو زەحمەتكێش بووەو لەم پێناوەشدا پشتیوانێكی گەورەی هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵە بووە.
بەداخەوە كاتژمێر 11ی پێشنیوەرۆ ئەمرۆ چوارشەممە كاك ئەسەد زەندی بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی 57 ساڵی ماڵئاوایی لە ژیان كرد.
لەلایەن هەموو ریزەكانی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستانەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هاوڕێ سادق زەندی، ئەندامی دەستەی كارگێڕیی كۆمەڵەو سەرجەم بنەماڵەی زەندی دەكەینو هیوادارین دوا ناخۆشی ژیانیان بێت.
سكرتاریەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان
13ی گەلاوێژی 1395 – 3ی ئاگۆستی 2016