رۆژی 21ی ئاگۆست، بۆ رێزگرتن لە 70هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان رێوڕەسمێك لە یوتۆبۆری سوید بە بەشداری نوێنەرانی زۆربەی حیزبە كوردستانییەكان بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەكەدا ژمارەیەك لە هاوڕێیانی كومیتەی یوتوبۆری كۆمەڵەی زحمەتكێشانی كوردستان بەشداربوونو پەیامی كۆمەڵەیان بەم بۆنەوە پێشكەش كرد.
دەقی پەیامەكە:
بەڕێز پارتی دیموكراتی كوردستان
بە بۆنەی حەفتاهەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموكراتی كوردستان لەلایەن خۆمانەوە گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی ئێوەو سەرجەم ئەندامانو پێشمەرگەكانی پارتەكەتان دەكەین .
یادی دامەزراندنی پارتی ئەمساڵ لەكاتێكدا دەكرێتەوە كە كوردستان لەبارودۆخیكی زۆر هەستیاردایەو لەم دۆخەشدا گرینگترین ئەرک بۆ حیزبێکی دەسەڵاتداری وەک پارتی، پاراستنی یەکڕیزی و یەکێتی گەل و هێزە سیاسیەکانیەتی .
هیوادارین ساڵی نوێ لە ژیانی پارتیتاندا ببێتە ساڵی سەرکەوتن بەسەر تیرۆریستان و دوژمنانی گەل و ببێتە ساڵی پەرەپێدانی دێمۆکراسی و چەسپاندنی یەکڕیزی زۆرتر لە باشووری کوردستان .
لەم رۆژەدا سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی هەموو شەهیدانی پارتی و بزووتنەوەی رزگاریخوازی کوردستان و بنەماڵەی سەربەرزیان.
جارێكی دیكە پیرۆزبایی ئەم رۆژەتان لێدەكەینو هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین .
کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
کومیتەی یوتوبۆری
21/08/2016