نیوەرۆی رۆژی 10ی خەزەڵوەر شاندێكی پارتی كرێكارانو رەنجدەرانی كوردستان بەسەردانێكی فەرمی گەیشتنە ناوەندی سەركردایەتی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان لەلایەن هاوڕێیانی كۆمەڵەوە پێشوازییان لێكرا.
وەفدی میوان بریتی بوون لە بەڕێزان: باپیر كامەلا، سكرتێری گشتی – هاوكار مەحمود، كارگێری مەكتەبی سیاسی – ساڵح كاڵەیی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و بەرپرسی سلێمانی _ سەید عەزیز، ئەندامی مەكتەبی سیاسیو بەرپرسی پشدەر _ سامی خۆشناو، ئەندامی مەكتەبی سیاسیو بەرپرسی پەیوەندییەكان _ عەلی محەمەد ئەندامی كۆمیتەی ناوەندی پارتی كرێكارانو رەنجدەران، كە لەلایەن شاندی كۆمەڵە كە بریتی بوون لەهاوڕێیان: عومەر ئێلخانیزادە، سكرتێری گشتیی، رەزا كەعبی لێپرسراوی دەستەی كارگێڕیو كەریم كەریم ئەندامی دەستەی كارگێڕی كۆمەڵە پێشوازیی لێكران.
لەو دیدارەدا قسەوباسێكی چڕو پڕ لەسەر بارودۆخی ناوچەكەو شەڕی داعشو پرۆسەی ئازاكردنەوەی موسڵ كراو جەخت لەسەر هاوكاری زیاتر حیزبە كوردستانییەكان كرایەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا هەردوولا بەهۆی لێكنزیكبوونی بۆچوونەكان، پێداگرییان لەسەر پەیوەندی زیاتری دوو لایەنە كردەوە.