ڕیکه‌وتی 18ی خه‌زه‌ڵوه‌ری 1395ی هه‌تاوی دا که ده‌بێته 8ی نوامبری 2016ی زایینی شکۆفه خانمی ئه‌حمه‌دی بۆ هه‌میشه ماڵاوایی له ژیان کرد.
شکۆفه خانم خۆی سه‌ر به بنهمالهیهی گه‌وره‌ی ئه‌حمه‌دی له ناوچه‌ی بانه بوو که له مه‌ودای چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوودا کۆمه‌ڵێک کچ و کوڕی خه‌باتکار، چه‌پ، ئازادیخواز و له ژیان و گیانی خۆبوردووی پێشکه‌ش به بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێرانه و به‌رحه‌قی کوردستان، ڕه‌وتی سوسیالیستی و یه‌کسانی خوازانه و له‌سه‌رووی هه‌موانه‌وه ته‌شکیلاتی کۆمه‌له، کردوه.
شکۆفه خانم دایکی دوو پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مانی کۆمه‌ڵه، دوو گیانبه‌ختکردووی له دڵدا زیندوو، دوو ئاڵاهه‌ڵگری ڕیبازی سوسیالیزم، دوو پێشه‌نگی خه‌باتی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی کوردستان بۆ دواڕۆژێکی شیاوی ئینسان و هه‌روه‌ها دوو چه‌کهه‌ڵگری دڵنهترسی بزووتنه‌وه‌ی ڕه‌وا و عادڵانه‌ی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردستان، هاوڕێیان مهنسوورو ڕێبواری ئه‌حمه‌دی بوو.
مه‌نسوور له 3ی جۆزه‌ردانی ساڵی 1359دا له جه‌ریانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه له دژی هێرشی دووهه‌می ڕژێمی ئیسلامی بۆ سه‌ر خه‌ڵکی کوردستان، له شه‌ڕێکی قاره‌مانانه‌دا له دوه‌روبه‌ری شاری بانه گیانی به‌ختکرد. مه‌نسوور لاوێکی بیست ساڵه، وه‌رزشکارێکی خۆشئه‌ندام، پێشمه‌رگه‌یه‌کی ڕه‌شید و له قووڵایی دله‌وه باوه‌ڕی به‌هێزی جه‌ماوه‌ر و تێکۆشه‌رێکی ڕاسته‌قینه‌ی ڕیبازی سوسیالیزم بوو.
که‌متر له پێنج ساڵ دواتر ڕیبواری براش له‌سه‌ر هه‌مان ڕیباز، بۆ هه‌مان ئامانج، له ڕیزی هه‌مان هێزی پێشمه‌رگه‌دا، خولیای هه‌مان ئاوات، خاوه‌نی هه‌مان که‌سایه‌تی و به هه‌مان له‌خۆبوردوویی و وره‌ی به‌رزه‌وه، ئه‌مجاره‌یان به‌ده‌ست هێزه‌کانی حیزبی دێمۆکرات له ئاوایی که‌نده‌ڵی سه‌ربه‌ناوچه‌ی بانه، له ڕۆژی سێزده‌به‌ده‌ری 1364د گیانی به‌خت کرد.
شکۆفهخانم یادی پڕخه‌می مه‌رگی ئه‌م دوو ڕۆڵه قاره‌مانه‌ی هه‌تا دواساتی ژیانی له ناخی خۆ‌یا پاراست. هه‌رچه‌ند هێشتا ئامانجه‌کانی مهنسسور و ڕێبوار بۆ شکۆفهخانم و ئێمه‌ی درێژه‌پێده‌رانی ڕێگه‌ی ڕۆله گیانبهخرکردوهکانی ئه‌و دایکه ئازیزه، وه‌دی نه‌هاتوون، به‌ڵام باوه‌ڕ و چه‌کی مه‌نسوور و ڕێبوار و سه‌رجه‌می خۆشه‌ویسته گیانبه‌ختکردوه‌کانی کۆمه‌ڵه و ڕێبازی سوسیالیستی هێشتا هه‌ر به‌رز ڕاگیراوه و ئه‌م کاروانه ڕۆژێک به‌سه‌ر مه‌نزڵی خۆی ده‌گا.
بەم بۆنەوە سه‌رخۆشی گه‌رمی خۆمان له ناخی دڵه‌وه پێشکه‌ش ده‌که‌ین به بنه‌ماڵه‌ی به‌ڕیزی شکۆفهخانم، به سه‌رجه‌م خۆشه‌یستانی و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی خۆشیان ده‌ویست و خۆشی ده‌ویستن.
یادی له دڵماندا ئازیزه.