ئەمرۆ شەممە 18ی فوریە بە بۆنەی 26ی رێبەندان رۆژی كۆمەڵە، رێوڕەسمێك لەلایەن ئەندامانو لایەنگرانی كۆمەڵە لە وڵاتی یونان بەڕێوەچوو.
سەرەتای رێوڕەسمەكە بە سرودی بانگەواز، سرودی رەسمی كۆمەڵە دەستی پێكرد. پاشان بۆ رێزگرتن لە یادی هەموو گیانبەختكردوانی كۆمەڵەو هەموو تێكۆشەرانی رێگای ئازادیو رزگاری ئینسان ئامادەبووان چەند ساتێك بە بێدەنگی بەپێوە راوەستان. بێدەنگییەكە بەسرودی ئەنترناسیۆناڵ شكا.
پاشان وتاری هاوبەشی رێكخەرانی رێوڕەسمەكە لەلایەن هاوڕێ سیروان مەجیدی خوێندرایەوە.
دەقی وتارەكە:
۲۶ ی ڕێبەندان ڕۆژی ئاشکرابوونی خەباتی کۆمەڵە پیروز بێت
له ڕۆژی ۲۶ ی ریبه ندان هاورێ حمه حسینی کەریمی به گیانبەختکردنی خوی بو به بناغەی ئاشکرا بوونی خەباتی کۆمەڵە
رۆژی کۆمەڵه ، رۆژی هەموو کرێکاران و چەوساوەکانی کوردستانه. رۆژی بەرابەریه بۆ هەموو ئینسانەکان .
با له رۆژی کۆمەڵه هەموومان رێز له ئامانجەکانی کۆمەڵه و له 38 ساڵ تێکۆشانی ڕابردووی بگرین. با لەم ڕۆژەدا رێز بگرین له هەموو ئەو ئینسانه دڵسوزانه که لەم ڕێگایەوه گیانیان بەخت کردووه و هەموو ئەو کەسانه که ئیستا له زیندانی سرمایەداری و جەهل و خوڕافه دا به سەردەبەن و سەری رێز و نەوازش دابنه وێنین بۆ تەواوی ئینسانه شۆرشگێر و ئازادیخوازو بەرابەری تەڵەبەکانی ئیران بەگشتی و کوردستان به تایبه تی.
کۆمەڵە هێزێکی داهێنەر بوو،کۆمەڵێک ڕەچەی شکاند، سونەتی خوڵقاند، هێلی سوور و سنووری قەدەغەو بڤەی بەزاند و تابۆی هەڵپێچا. بەڵام ئەمرۆ چی؟ کاتێک لێم ئەپرسن، ئەرێ کاکە جەنابت پێشمەرگەێت؟ ئەڵێم بەڵێ. دیسانەوە ئەپرسن پێشمەرگەی کامە لایەنێت؟ لە وڵامدا دەڵێم، کۆمەڵە و رچە بۆ پرسیارێکیتر دەشکێت کە لە لام زۆر تاڵە و دەپرسێت کامە کۆمەڵە؟ لە درێژەی ئەم پرسیار و وڵامەدا کۆمەڵێک پرسیاری تر وەکو کۆمەڵەی کێ؟ دێتە کایەوە کە تاڵیەکەی لە شێوازی دەربڕینی پرسیارەکەدا خۆ نیشان دەدات. کۆمەڵەیەک کە داهێنەرو خولقێنەر بوو.لێرەدا ئێمە ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵە هیوادارین هەموو ئەندامان و دڵسۆزانی کۆمەڵە هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ تواندنەوەی گیروگرفتەکان و یەکگرتنەوەی ماڵی گەورەی کۆمەڵە.
هەر وەک دەزانن له رۆژهکانی نێوان ٩ تا ١١ی رێبهندانی ١٣٩٥، کارهساتی مرۆیی گیان لهدهستدانی کۆڵبهرانی کوردستان که چهندین ساڵه بهشێوهیهكی دڵتهزێن و بهردهوام له ئارادایه، جارێکی دیکه و ئهمجاره له ناوچه سنوورییهکانی سهردهشت و پیرانشار دووباره بۆوه.
ئێمه، وێڕای سهرهخۆشی له خانهوادهی قوربانییان و مهحکوومكردنهوهی ههموو ئهو سیاسهت و رهفتارانهی رێژیمی کۆماری ئیسلامی که سهرچاوهی دروستبوون و هۆکاری کارهساتبار بوونی دیاردهی کۆڵبهریی له کوردستانن، کۆماری ئیسلامی لهو پێوهندییهدا بهرهوڕووی بهرپرسیارێتییهکانی خۆی دهكهینهوه و هاوکات داوای سهرنج و پشتیوانیی کۆڕ و کۆمهڵه مرۆڤدۆسته نێودهوڵهتییهکان له کۆتایی هێنان به ئاکامه ئینسانییهكانی دیاردهی کۆڵبهری له کوردستان دهکهین.
لە کۆتاییدا و بۆ جارێکی تر پیرۆزبایی ۲٦ی رێبەندان لە هەموو ئازادیخوازان دەکەین و بەڵێن دەدەین کە تا دوایین هەناسە درێژەدەری ڕێگای ڕێبەرانی گیانبەختکردوومان لەوانە کاک فواد و کاک حەمە حسێن دەبین.
پاش وتارەكە سرودی سورە سواری كۆمەڵە بڵاوكرایەوە.
لەبەشێكی دیكەی رێوڕەسمەكەدا ناسنامەیەكی كورتی كۆمەڵە لەلایەن هاوڕێ مەسعود سوهراب زادە خوێندرایەوەو لەكۆتاییدا بە سرودی 26ی رێبەندان كۆتایی بە بەشی یەكەمی رێوڕەسمەكدا هێنرا.