ڕۆژی شه‌ممه ١٨ ی فێوریه‌ی ٢٠١٧ سمینارێک به به‌شداری ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سایه‌تی ناسراو، نوێنه‌رانی حیزبەکان، ئه‌ندامان و پێشمه‌رگه دێرینه‌كانی كۆمه‌ڵه به‌ڕێوەچوو، کە بریتی بوو له چه‌ند وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ی سیاسی كه له ژێر ناوی “كۆمه‌ڵه، ئاوڕێك له ڕابردوو، هه‌وڵێك بۆ داهاتوو” به‌ڕێوه چوو.
به‌رنامه‌كه به سروودی بانگه‌واز سروودی ڕه‌سمیی كۆمه‌ڵه دهسیپكرد. دواتر ده‌قیقه‌یه‌ك بێ ده‌نگی بۆ یادی گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه و خه‌باتی ڕزگاریخوازانه‌ی كوردستان و ئازادی و سوسیالیزم ڕاگیرا. پاشان هاوڕێ عومه‌ر ئێلخانیزاده، سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه قسه وباسێكی له سه‌ر هه‌ل و مه‌رجی تایبه‌تی و گشتی ناوچه‌كه و ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه ده‌كه‌وێته سه‌ر حیزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵات به تایبه‌ت كۆمه‌ڵه پشكهشكرد.
هاوڕێ عومه‌ر هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه كه بێ یه‌كگرتوویی و پلانی هاوبه‌ش بزاڤی ڕزگاریخوازانه‌ی كوردستان زیاتر تووشی نسكۆ ده‌بێ. پویستیی زیندووكردنه‌وه‌ی كولتووری ڕه‌خنه‌گرتن و نهقدكردنهوهی حیزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پشخستن و یارمه‌تیگه‌یاندن به خه‌باتی ئازادیخوازانه و ڕزگاریخوازانه‌ی كوردستان یه‌كێكی دیكه له ته‌وه‌ره‌كانی باسه‌كه بوو.
به‌شێكی دیكه‌ی مه‌راسمه‌كه باس و لێكۆڵینه‌وه له روانگه‌ی جیاۆازه له لایه‌ن به‌ڕێزان ئه‌حمه‌د ئه‌سكه‌نده‌ری و حه‌مه‌ی مۆهته‌دی بوو كه بووه جێگای سه‌رنجی به‌شدار بووان.
شایانی باسه كه په‌یام و بروسكه‌ی پیرۆزبایی زۆڕێك له حیزب و ڕێكخراوه‌كان وه‌ك حیزبی دیموكراتی كوردستان، پارتی دیموكراتی كوردستان، پژاك ، پارتی ئازادی كوردستان ، بزوتنه‌وه‌ی گۆران پێشکەش بە رێورەسمەکە کرا.